English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجامى نافه‌رمی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانی توركیا راگه‌یه‌ندرا
2018-06-25 [08:20 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەنجامی نافەرمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەندرا و تیایدا ئاکپارتی سەدا ٤٢.٤١ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و جەھەپە سەدا ٢٢.٧٥ و ھەدەپە ١١.٤١ و مەھەپە ١١.١٨ و ھەروەھا ئی پارتی سەدا ١٠.٨ و پارتی سەعادەت سەدا ١.٣٥ و ھەروەھا پارتەکانی دیکە ٠.٨١ دەنگەکانیان بەدەستھێناوە. 

کاندیدەکانیش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا بەم شێوەیە بوو رەجبە تەیب ئەردۆغان سەدا ٥٢.٥٤ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و موحەرەم ئینجە سەدا ٣٠.٧٧ و سەڵاحەددین  دەمیرتاش سەدا ٨.٢ و  میراڵ ئاکشنەر سەدا ٧.٤ و تەمەل کەرامۆڵا ئۆغلۆ سەدا ٠.٨٩ و دوۆڵ پرینچەک سەدا ٠.٢ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە. 

ھەروەھا ھاوپەیمانی ئاکپارتی و مەھەپە پێکەوە سەدا ٥٣.٥٩ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە و ھاوپەیمانی میللەتیش کە لە جەھەپە و ئی پارتی و پارتی سەعادەت پێک دێت سەدا ٣٤.١٩ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە، کە بەپێی ئەو ئەنجامانە ئەردۆغان و پارتەکەی زۆرینەی دەنگەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ھاوپەیمانێتییەکەی زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستھیناوە.





ئەم هەواڵە 5044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad