English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆڕانکاریی زیاتر لە ‌٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت
2018-06-25 [08:27 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جێگری سەرۆکئەرکانی ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی گۆڕانکاریی ‌زیاتر لە ‌٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەی دەرکردووە و وەزیری پێشمەرگەش گشتاندنی کردووە و ‌ئێستا دەست بە ‌جێبەجێکردنی دەکرێت.

ماوەیەک پێش ئێستا پرۆژەیەکی چاکسازی ئامادە ‌کرابوو بۆ ئەوەی لە وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ بکرێت و ‌ئێستا پڕۆژەکە لە بواری جێبەجێکردندایە و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە گۆڕانکاری لە کۆمەڵێک پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا بکرێت.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکئەرکانی ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: " ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی گۆڕانکاریی زیاتر لە ‌٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەی دەرکردووە و گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالە گشتاندنی کردووە بۆ جێبەجێکردنی و ‌ئێستا دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و کۆمەڵێک بەرپرس گۆڕدراون و ئەوانەی دیکەش ھەر لەم ھەفتەیەدا دەگۆڕدرێن."

لەبارەی گۆڕانکارییەکانیشەوە، لیوا قارەمان کەمال گوتی: "گۆڕانکارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ کراون، کە ھەندێک بەرپرسی ‌وەزارەت چوونەتە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و ھەندێ بەرپرس لەو دوو یەکەیەوە ھاتوون بۆ وەزارەت و ھەندێکیش لە ‌ناو وەزارەت گۆڕانکاری کراون."

کەمال باسی لەوەش کرد: "ئەو پۆستانەی کە گۆڕانکاریشیان تێدا کراوە،‌ گرنگترینیان جێگری سەرۆکئەرکانی کاروباری ئیدارە و میرە و چەندین بەڕێوبەری گشتی و چەندین جێگری بەڕێوبەری گشتی و ژمارەیەک فەرماندەی لیواکان گۆڕانکارییان تێدا کراوە و ژمارەیەک پۆستیش لە ئەنجومەنی وەزیران ماوە و بڕیارە بە زووترین کات فەرمانی ئەوانیش دەربچێت."

بە ‌پێی زانیارییەکانیش ئەو پۆستانەی ماوە کە بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران فەرمانیان بۆ دەربکات، گرنگترینیان ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و جێگری سەرۆکئەرکانی ئۆپراسیۆنەکانە.


KDP





ئەم هەواڵە 5809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad