English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاو به‌م نرخه‌ به‌ ماڵان و شوێنه‌كانى دیكه‌ ده‌درێت
2018-06-25 [08:34 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمرۆ دووشەممە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ، مەسعود کارەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی ھەرێمی کوردستان  لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لەمەودوا کار بە خوێندنەوەی  پێوەری ئاوی ماڵان و شوێنەکانی دیکە دەکرێت و  ڕایگەیاند ،   لەسەر ئێمەیە وەک بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئاو بۆ تەواوی ھاوڵاتیان دابین بکەین ، ڕۆژانە  ٢ ملیۆن مەتر سێ جا ئاو بەرھەم دێنین لەگشت ئەو  سەرچاوانەی لەبەردەستن 

مەسعود کارەش ڕاشیگەیاند  ئەو بڕە ئاوەی  لەئێستادا بەرھەم دێت بەشی ھەموو کوردستان دەکات ، بەڵام لەھەندێ کاتدا دووچاری کەمی کێشەی ئاو دەبین ، ئەویش بەھۆکاری ئەوەی  زیاد لەپێویست ئاو بەکاردێت لەھەندێ گەڕەک و ماڵ و کۆڵان و شوێنەکانی دیکە ، ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی دووچاری کێشە بین و لەھەندێ ناوچەدا ئاو کەمدەبێت و بەشوێنان ناگات .


مەسعود کارەش ڕاشیگەیاند ، لەئێستادا کۆمپانیایەکی  تایبەت دانراوە تاوەکو خوێندنەوە بۆ پێوەرەکە بکات، کۆمپانیاکانیەکەش رووپێوی ناوچەکانی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی ھاوبەشی سەرەکی دیاری بکەن و ئەوانەی پێوەریان بەستاوە یان نەبەستاوە دیاری دەکرێن و دواتر کارەکان بەردەوام دەبن، بەپێی ئامارەکانیش لە ٦٠%ی ھاوڵاتیان و شوێنەکان پێوەریان بەستاوە ،  و ئەوانەی دیکە دەبێت لەماوەی دوو مانگی دی بیبەستن گەرنا بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت 

بەڕێوەبەری گشتی ئاو ڕاشیگەیاند ،   وەرگرتنی کرێی ئاو بۆ ھەر مەتر سێ جار بەم شێوەیە دەبێت : 

 بۆ ناوچەکانی نیشتەجێ بوون و  شوێنەکانی دیکە لە پرۆژەکانی نیشتەجێی وەربەرھێنان  بەمەتر سێ جا لە (٠ تاوەکو ٥) مەتر سێ جا بە ٥٠ دینار، لە (٥.٠١ تا ١٥) مەتر سێ جا ١٥٠ سەدو پەنجا دینار، لە (١٥.٠١ تا ٣٠) مەتر سێ جا بە ٤٠٠ دینار، لە (٣٠.١ تا ٦٠) مەتر سێ جا ٦٠٠ شەش سەد دینار ، لە  مەتر سێ جا ٦٠ بەسەرەوە ٢ ھەزار دینار بەسەرەوە.

ھەروەھا ١ مەتر سێ جا بۆ پەرستگاو  و دام و دەزگا حکومییەکانیش   بە ٥٠٠ دینار ، کەرتی نیمچە حکومی و وەبەرھێنان بە ٧٥٠ دینار ،  کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرھێنان و گەشتیاری بۆ یەک مەتر سێ جار ھەزار دینار ،  بۆ شوشتنگە بەھەموو جۆریەکانیەوە بڕی ٢ ھەزار دینار 





ئەم هەواڵە 12160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad