English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ململانێی لایەن و قەوارە سیاسیەکانی عێراق و بەرژەوەندی دەوڵەتان
2018-06-25 [09:23 AM]

نووسینی: سه‌لاح به‌یتولا ئاكره‌یی


عیڕاق بە درێژایی سەدەی ڕابردوو هەتاکو ئەمڕو چەقی ململانێی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بووە تا ئەمڕو بە هوی ئەوەی کە وڵاتێکی زور دەوڵەمەندە بە سامانی ژێر زەوی و سامانی سەر زەوی وئەمەو لە ڕوی سیاسی و جوگرافیشەوە شوێنێکی زور گرنگی لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤین داگیر کردووە هەر بویەش دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیا و هاوپەیمانەکانیان لە ناوجەکەدا دەبینین کە بەردەوام لە ململانێییەکی توند دان و هەر لایەک هەوڵ دەدات ئەجندای سیاسی خوی فەرز بکات تاکو زورترین بەرژەوەندی بەدەست بهێنێت  کەواتە ململانێکە بریتیە لە هەوڵدان بو بەدەست هێنانی بەرژەوەندی پێش هەمو شتێک .

 

 

شایانی باسە ئەوەی کە ئەمڕو لە نێو گوڕەپانی سیاسی عیڕاقدا بەرچاومان دەکەوێت بریتیە لە وەی کە شتێک نەماوە لەم وڵاتەدا بە ناوی ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخو بەڵکو ئیڕادەی لایەن و قەوارە سیاسیەکان کەوتوتە دەست ئەجندا سیاسیە دەرەکیەکان و ئەو ئەجندایانەن کە بڕیار لە سەر ئایندەی سیاسی عیڕاق دەدەن نەک ئەو لایەن و قەوارە سیاسیانە

  بویە پێویستە بو بڕیاردان لە سەر ئایندەو چارەنوسی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەشداری سیاسی لە پڕوسەی سیاسی عیڕاق دا سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان  پەلە نەکات بە هیچ شێوەیلک و دەبێ هەوڵ بدات هاوسەنگی ڕابگرێت لەنێوان ڕەکابەرەکاندا و نەبێتە لایەنگری تەڕەفێک لە دژی تەڕەفەکەی تر 

 چونکە ململانێکان بە شێوەیێک ئاڵوزن بڕیاردان لەسەر بەشداری سیاسی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتن لە گەڵ یەکێک لە هاوپەیمانەتیەکان کارێکی ئاسان نیە و نابێت ودەبێ هەمو ڕەهەندە سیاسیەکان بە نەزەر ئیعتیبار وەربگیرێن .

 

 

لە سەرئاستی ڕوژهەڵاتی ناڤین دا بە گشتی و عیڕاق وسوریا بە تایبەتی ڕوسیا لە هەوڵی گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز دایە لە بەرامبەر ڕوژئاوادا و چەند دەوڵەتێکی هەرێمی بە وەکالەت ململانێ دەکەن بو جێبەجێ کردنی ئەجندای ڕوسیا و بەرژەوەندی ومانەوەی خوشیان لەم ئاراستەیەدا دەبیننەوە ،

 

 لەلایەکی تر ململانێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی  ئەمەریکا بو ڕێگریکردن لە هەیمەنەی ڕوسیا و دەست و پەنجەکانی لە م دەڤەرەدا وەک کوماری ئیسلامی ئیران و سوریا وهتد چونکە ئیران بە سەرچاوەی تیرور لە قەڵەم دەدرێت لە لایەن ئەمریکاوە بە تایبەتی وهەروەها هەژمونی شیعەگەری لە ناوجەکەدا بە هەڕەشە و مەترسی بوسەر بەرژەوەندیەکانی خوی دەزانێت

  لێرەوەیە کە دوخی سیاسی ئێستای عیڕاق دوای هەڵبژاردنی ۱۲/٥/۲۰۱۸ پەیوەستە بەم ئاراستانەی دەرەوە و ڕەنگدانەوەیان لە سەر پڕوسەی سیاسی عیڕاق دەبێت بە گشتی

 بویە ئاڵوزی دوخە سیاسیەکە بە ڕادەیێکە  سیاسەتێکی حەکیمانە لە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان  دەخوازێت بو بەشداریکردن لە پڕوسەی سیاسی ئەم وڵاتە.

 

 

ئەمڕو پڕوسەی سیاسی عیڕاق زیاتر لە جاران پێویستی بە هەرێمی کوردستانە و هەرێمی کوردستانیش پێویستە زور بە ڕاشکاوانە مەرجەکانی خوی بخاتە ڕوو و گرنگترین مەرجەکان هەر وەک ماوەک بەر لە ئێستا ڕاگەیێندران بریتی بون لە تەوافوق و تەوازن و هاوبەشی ڕاستەقینە وەکورد وەکو پێکهاتەیێکی نەتەوەیی مامەڵەی لە گەڵ دا بکرێت نەک وەکو کەمینەیێک 

چونکە لە پانزدە ساڵی حوکمڕانی عەڕەبی شیعە و هەشتاو سێ ساڵیش حوکمڕانی عەڕەبی سوننە کورد بێجگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی و کوشتن و بڕین و هتد هیچی تری دەست نەکەوت و باجێکی یەکجار زوریشی دا بویە بڕیاردان لەسەر بەشداری کردن لە پڕوسەی سیاسی دا دیڕاسەتێکی زوری پێویستە چونکە جوگرافیای سیاسی عیڕاق لە کەنەدا و ئەمریکا یان وڵاتانی یەکیەتی ئەوڕوپا نیە بەڵکو لە ڕوژهەڵاتی ناڤینی فەوزاویە کە لێوان لێوە لە ئەقڵیەتی شوفینی و ڕەگەزپەرستی و حەزی ئیستیبدادی و ستەمکاری زاڵە بەسەر کلتوری دیموکراسی  دا بە شێوەیێکی گشتی بویەش پێش هەمو  مەرجێک داوای تەوافوقی سیاسی بکرێت و لەسەر ئەم بنەمایە کورد ڕێک بکەوێت لە گەڵ لایەن و قەوارە عەرەبیەکاندا و داوای زەمانەتێکی نێودەوڵەتی بو پاراستنی مافە ڕەواکانی خوی بکات ئەگینا دوچاری هەمان تەنگ و چەڵەمەی جاران دەبێتەوە و مافە ڕەواکانی دیسانەوە دەکەونە بەر هەڕەشە و پەلامارەکان  خڕابتر لە جاران بەسەر هەرێمی کوردستاندا دێنن .

 

 

لە کوتایی وتارەکەمدا گرنگە بیڵێم  کە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە ناکوکیان هەیە بەڵام بو بەغدا جیاوازە پێویستە هەمو لایەنە سیاسیەکان لە بەر خاتری گەل و نیشتمانەکەیان و دوزە ڕەواکەیان یەک دەنگ و یە ک هەڵوێست بن چونکە لە بەغدا کێشەی نەتەوەییمان هەیە کە ئەمەش دەبێتە کێشەی هەمو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی کەواتە بو بەغدا لە سەر بنەمای کوردایەتی دەبێ هەنگاو بهاوێژین  و بە یەکگرتوویی و تەبایی  بەرەو بەشداری کردن لە پڕوسەی سیاسی عیڕاق  بڕوین بە پێچەوانەوە  هەرێمی کوردستان لە هەمو ڕویێکەوە زیانمەند دەبێت و هیچ گوڕانکاریەک بەسەر دوخی سیاسی هەرێمی کوردستاندا ناهێت.





ئەم هەواڵە 1792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad