English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی نایاسایی و خاوەنەكانیان دەستی پێكرد
2018-06-25 [09:29 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر ڕایگەیاند، لە شاری ھەولێر ھەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی نایاسایی و خاوەنەکانیان دەست پێکردووە و ژمارەیەک کەسیش دەست گیر کراون. وەک گوتیشی، لە قۆناغی داھاتوودا ھەڵمەتێک بۆ نەھێشتنی چەک لە ماڵانیش دەست پێدەکەن.

ماوەیەکە لە ھەرێمی کوردستان ھەڵگرتنی چەک بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەمەیش بووەتە ھۆی ئەوەی کە چەندین ڕووداوی نەخوازراو ڕوو بدەن و، لە چەند رۆژی رابردوویشدا لە شاری ھەولێر چەند ڕووداوێک ڕوویان داوە و چەند کەسێکیش بوونەتە قوربانی.

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر، د. تاریق نووری ڕاگەیاند: "دوای وردبوونەوە لە ئامارەکان، ھەستمان کرد کە دیاردەی چەکھەڵگرتن لە زیادبووندایە، بۆیە سەرەتا بەیاننامەیەکمان دانا کە نابێت کەس چەکی بێمۆڵەت ھەڵبگرێت، ھەر کەسێکیش چەکی بێمۆڵەتی پێ بێت، دەستگیر دەکرێت، ھەروەھا ھەڵمەتێکیشمان دەست پێکردووە و وەکوو قۆناغی یەکەم لە شوێنە گشتییەکان ھەر کەسێک چەکی پێ بێت یاخود لەناو ئۆتۆمبێل بێت، دەستگیری دەکەین و دەست بەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت و خۆی زیندانی دەکرێت و دواتریش دادگای دەکرێت و سزای خۆی وەردەگرێت، جگە لەوەش ئەوەی مۆڵەتیشی ھەبێت ئەگەر لە شوێنی ئەرکەکەی نەبێت، ئەویش لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و ھاوکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بێژمارەیشدا دەگرین، بۆیە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کەس دەستگیر کراون".

د. تاریق گوتیشی: "ئەوانەی مۆڵەتی چەکیشیان ھەیە، پێویستە بەپێی یاسا بەکاری بێنن، چونکە ناکرێت ھەر کەسەو لەخۆیەوە چەک بەکار بێنێت، ھەستیشمان کردووە چەکھەڵگرتن و بەکارھێنانی زۆر بووە، بۆیە ئێمەیش ئەو ھەڵمەتەمان دەست پێکردووە و رێگە نادەین ھیچ دیاردەیەکی نایاسایی لە ھەولێر ھەبێت".

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: "لە قۆناغی داھاتوودا ماڵەکانیش دەپشکندرێن و ئەوەی چەکی ھەبێت، دەستی بەسەردا دەگرین، بەڵام ئەوکات مۆڵەتێک بە خەڵک دەدەین کە چەکی خۆیان رادەست بکەن و ئەوەی رادەستی بکات، ھیچی لەگەڵ ناکرێت، بەڵام ئەوەی رادەستی نەکات، دەستی بەسەردا دەگیرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت".

"ئەو ھەڵمەتە بەرەدەوام دەبێت تاوەکو دیاردەی چەکھەڵگرتن بە شێوەی نایاسایی بنبڕ دەکرێت". بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر وای گوت.


KDP





ئەم هەواڵە 6763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad