English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەمیرتاش یەکەم پەیامی له‌دوای هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە
2018-06-25 [09:36 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا و دەربازبوونی ھەدەپە لە بەربەستی ١٠% بۆ چوونە ناو پەرلەمان، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە و کانددی سەرۆککۆماری تورکیا، یەکەم کاردانەوی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نواند.

دەمیرتاش نوسیوویەتی: "سەرەتا ھیوادارم ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ھیوابەخش بێت. من پیرۆزبایی لە ھەموو ھاوڵاتیانی وڵاتەکەم دەکەم کە دەنگیان دا. سوپاسی زۆری ھەموو ھاوڕێیانم دەکەم کە قوربانیەکی زۆریاندا لە میانی رکابەریی ھەڵبژاردنێکی نا یەکساندا".

دەمیرتاش دەربارەی سەرکەوتنی ھەدەپەش دەڵێت: " سەڕەڕای فشار و نائاسایی بارودۆخەکە. من پیرۆزبایی لە ھەدەپە دەکەم کە توانی بەربەستەکان ببڕێت و سڵاو دەنێرم بۆ ئیرادەی ئەوانەی لە دەوری ھەدەپە بوون. ئەوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ھەدەپە کە بەشداری لە پەڕلەمان بکات".

لە ھەڵبژاردنەکانی رۆژی (٢٤/٠٦/٢٠١٨) تورکیا، پارتی دیموکراتی گەلان، ھەدەپە، توانی زیاتر لە ١١%ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت و ٦٧ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات ئەمەش بەشداری لە پەرلەمانی تورکیادا مسۆگەر کرد و دەمیرتاش خۆیشی زیاتر لە ٨% دەنگەکانی بەدەستھێنابوو.

ئەو سەرکردە زیندانیکراوە کوردە نووسیوتی: " لە ناوە و دەرەوەی پەرلەمان، ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆششمان بۆ بەدیھێنانی بەرژەوەندییەکانی ھەموو ھاوڵاتیان"

لەبارەی رۆڵی گەنجان و ژنانیش سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: "بەھۆی بوونی رۆڵی کاریگەر من بە تایبەت سوپاسی گەنجان و ژنان دەکەم، بە بێ ئەوەی یەک ھەنگاو بگەڕێینەوە، ئێمە خەبات دەکەین بۆ بەردەوامیدان بە پرینسیپەکانمان".

دەمیرتاش  لەبارەی کەمپینەکەی لە زیندا نووسیویەتی: "ناچارکردنم بە کەمپینکردن لە ناو زیندان، گەورەترن نایەکسانی بوو. کاندیدەکانی دیکە ١٠٠ ئاھەنگی بانگەشەیان گێڕا و منیش تەنھا توانیم ١٠٠ پەیام لە تویتەر بڵاوبکەمەوە. من سەلامەتیم لە بەخشندەیی و گەورەیی دڵی ئێوە دەبینم. بارودۆخم ھەرچۆنێک بێت. من دەمەوێت وەک ئەوە بناسرێم کە بێ پاشەکشە دەجەنگم".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەمیرتاش دەڵێت: "ئێمە ئەنجامەکان شیدەکەینەوە و باشترین وانەی لێوەردەگرین. لەژێر ھەر پێشھاتێکدا بەردەوام دەبین بۆ بەدەستھێنانی چارەسەری سیاسی. من سڵاوتان لێدەکەم دووبارە و ھیوای بەختێکی باش".





ئەم هەواڵە 5074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad