English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش دایک و کچێک سەردەبڕن
2018-06-25 [09:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


چەکدارانی داعش شەوی رابردوو (٢٤-٦-٢٠١٨) لە شارۆچکەی حەمرینی سەر بە ‌پارێزگای دیالە،‌ ژنێک و کچە گەورەکەی سەردەبڕن، دووچکی دیکەشی بەسەختی بریندار دەکەن.

حەسەن پیروەلی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای عێراق لە دیالە  راگەیەند "ئەو کەسانەی سەریان بڕدراوە خانەوادە غەزوان مەجید جبووری، کارمەندی کۆمسیۆنن. شەوی رابردوو داعش چووەتە سەر ماڵەکەیان و سەری دایکی غەزوان خوشکی گەورەیان بڕیوە".

حەسەن پیروەلی ھەروەھا دەڵێ "جگە لە کوشتنی دایک و کچەکەی، بە ئاسنیش کێشاویانە بە ‌سەری دوو خوشکەکەی دیکەی غەزوان و بەسەختی برینداریان کردوون.  دوای ئەوە خەڵک پێیان زانیوە، بردوویانەتنە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەعقووبە بەڵام دەگوترێت پێناچێیت لە ژیاندا بمێنن، چونکە برینەکەی سەریان زۆر سەختە"‌.

لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، سنوورێکی بەرفروان کە پێشتر بەدەستی ھەزەکانی پێشمەرگە ‌و سوپای عێراقەوە بوون، کەوتووەتەوە دەستی چەکدارانی داعش. بەپێی زانیاریی ھەواڵگریی ھێزەکانی پێشمەرگە ‌٨٥% زنجیرە چیای حھم‌رین کەوتووەتە دەستی چەکدارانی داعش.

پێشتر رائید ئەحمەد مستەفا، لە ھەواڵگریی ھێزەکانی لیوای سێی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاندبوو "ئێستا داعش رووبەرێکی بەرفراوانی لە سنووری دیالە کەوتووەتە دەست، لە ناوچەکانی سنووری قەرەتەپە، نەدا، نەفتخانە، وادی سەلاب، باخەکانی شێخ بابا، ناوچەی کانی ماسی، ئەو شوێنانە بوونەتە شوێنی مانەوەی چەکدارانی داعشن و ھیچ ھێزێک نییە رووبەڕوویان ببێیتەوە"‌.


رووداو





ئەم هەواڵە 11446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad