English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی...ئامادەکاری بۆ رێگرتن لە سوتانی چیای گۆیژە دەکرێت
2018-06-25 [10:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، رایگه‌یاند، تیمێکی تایبەتی کرێکار و سەرپەرشتیارانی دارستان و پاوانی سلێمانی و پۆلیسی پاسەوانی لە ھەردوو چیای گۆیژە و ئەزمڕ سەرقاڵی دروستکردنی ئاگربڕن بۆ رێگرتن لە دروستبوونی ئاگر و سوتانی دارستان و سەوزاییەکان.

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوچوونی ئامادەکارییەکان و باسکردنی کێشەی ئەو تیمانەی کە بەردەوام سەرقاڵی دروستکردنی ئاگربڕن و ئەو تیمانەی پۆلیسی دارستان کە چاودێری سنوری ھەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژە دەکەن.

بەرێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانیش ئاماژەی بەوەکرد چەند رۆژێکە تیمەکانیان دەستیان بە کارکردن کردووە و سەرقاڵی دروستکردنی ئاگربڕن بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی ئاگردا کەمترین زیان بە ناوچەکە بگات.

 داواشی لە ھاوڵاتیان کرد لە کاتی سەردانیان بۆ چیای گۆیژە و ئەزمڕ بە وریاییەوە ئاگر بکەنەوە و نەبنە ھۆی سوتانی ئەو دارستان و سەوزاییانەی کە بە رەنج و ماندوبونێکی زۆر دروست بوون.





ئەم هەواڵە 3571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad