English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ دەکرێت
2018-06-25 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

   بەمەبەستی پشتگیریکردنی بەرھەمی ناوخۆ عمولە لە جوتیاران وەرناگیرێت، و بۆ ھاوسەنگیکردنی  بەرھەمی ناوخۆش باج دەخرێتە سەر ئەو بەرووبوومانەی ھاوردەدەکرێن.

 

قایمقانیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، ئەمرۆ دووشەممە  ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی ھاوسەنگی سەوزە و میوە کۆبووەوە بۆ دیاریکردنی ئەو بەرووبومانەی کەلەوەرزی ھاوین و گەرمادا خواستی ھاوڵاتیانی لەسەرە، ئەویش بە رەچاوکردن و ھاوسەنگی کردنی لەگەڵ بەرووبوومی ناوخۆ.

 

بەھۆی پێگەیشتنی بەرھەمەکانی ناوخۆ لەم وەرزەدا کە بەرێژەی %٥٨ زیاد دەکات و سەرجەم بەرووبوومەکانی سەوزە و میوە پێداویستی و خواستی ھاوڵاتیان پردەکاتەوە و بەشێکیشی ھەناردەی ناوەراست و خواروی عێراق دەکرێت، ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە مانگی رابردوو زیادی کردووە کە بەرھەمی ناوخۆ تەنھا %٢٠ پێداویستییەکانی ناوخۆی دابینکردووە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا بریاردرا باج بخرێتە سەر ھاوردەکردنی بەرووبوومی سەوزەو میووە بە جۆرێک بۆ یەک کیلۆ میوە بری ٣٥٠ دینار،  و بۆ یەک کیلۆ سەوزەش بری ٢٥٠ دینار باجی بخرێتەسەر.

 

لە بارەی بڕیاری وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران ئەمیر دارا_ دەستەی کارگێری کۆمەڵەی گەشەپێدان خانووە پلاستیکییەکانیش سوپاسی قایمقامی سلێمانی کرد کە پشتگیری زۆری کردوون تاوەکو بریارەکە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە ، ووتیشی جێبەجێکردنی ئەو بریارە خۆشحاڵی جوتیارانی لێکەوتۆتەوەو بووەتە ھۆی ئەوەی  گرنگی زیاتر بە بەرھەمەکانیان بدەن و بەرھەمێکی زیاتر و باشتر بخەنە بازارەوە.





ئەم هەواڵە 2518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad