English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورد لەنێوان ھەڵبژاردنی تورکیا و عێڕاقدا
2018-06-25 [11:21 AM]

نووسینی : ئیسماعیل زارگەڵی


جیاوازی لەنێوان باکوری کوردستان لەتورکیا و باشوری کوردستان لەعێڕاقدا:-
خاڵی یەکەم - لەھەڵبژاردنەکانی عێڕاقدا لە دوای ساڵی ٢٠٠٥وە تاکو دواین ھەڵبژاردن کورد بەشداری پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەکات لەچوارچێوەی عێڕاقدا، دێمەسەر خاڵی جەوھەری بابەتەکە ئەویش کەجێگای دڵ خۆشیە کە لەھەر چوار خولی پەرلەمانی عێڕاقدا لیستەکانی عێڕاقی نەیان توانیە دەنگی کورد لە ھەرێمی کوردستان بەدەست بێنن و کورسی مسۆگەر بکەن لەدواین ھەڵبژاردندا ھەوڵی زۆریاندا کورسیەکیش بێت بیھێنن بەڵام نەیان توانی.

خاڵی دووەم - باکوری کوردستان لەتورکیا لەھەڵبژاردنەکانی تورکیادا کورد بەشدارەو بەخۆشحاڵیەوە لەم ھەڵبژاردنەدا کورد بەربەستی سەدا دەی دەربازکرد ، بەڵام من دەمەوێت ئەوە بخەمەڕوو بیر ھەموولایەکی بھێنمەوە کە لەھەڵبژاردنی ڕابردوو کورد توانی ٨١ کورسی بەدەست بێنێت بەڵام لەم ھەڵبژاردنە ڕێژەکە دابەزیوە بۆ ٦٧ کورسی.
 
بەڵام ئەوەی کە جێگای داخە ئەوەیە تورکەفاشستەکان دەتوانن لەشارەکانی باکوری کوردستان ڕێژەیەکی زۆری دەنگی کورد بەدەست بێنن و کورد دەنگ دەدەن بە ئەکەپەو جەھەپەو ئەردۆغان ئەمەش جێگای پرسیارە کە کورد لەباکوری کوردستان ئەو ئینتیمایەیان ھەیە بۆتورکەکان زۆر جار لە ھێزەکانی باکورمان بیستوە دەڵێن کوردی باشور پیاوی دووژمنن یان ناو ناتۆرەمان بۆ ھەڵدەبەستن دەڵێن تەنھا خەباتی ئێمە ڕاست و دروستە خەباتی باشور ھەمووی ھەڵەو نۆکەرایەتیە بۆ بێگانەو بۆ دووژمن بەڵام لەواقعدا ئەمە ڕێک پێچەوانەیە کوردی باشور بەھیچ شێوەیەک تاکو ئێستا دەنگوڕەنگیان لەناخەوە بۆ عەڕەبی عێڕاق نەبووەو ناشبێت بەڵام لەباکور نیوەی کورد زیاتر ئینتیمایان بۆ تورک ھەیە نەوەک بۆ نەتەوەکەیان کورد لەباشوور ساڵی ڕابردوو سەلماندیان کەسەدا ٩٣ ئینتیمای سەربەخۆی خۆیان دەوێت ئەمە حەقەتە و ناشاردرێتەوە ڕاستیەکە لەبەر چاوانە.





ئەم هەواڵە 1660جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad