English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمەتی پاڵپشتی لە نازییەکان دەخرێتە پاڵ شاکیرا
2018-06-24 [12:38 PM]

ZNA – هەولێر


تۆمەتی پاڵپشتی لە نازییەکان خرایە پاڵ خانمە گۆرانیبێژی کۆلۆمبی، شاکیرا.

 

شاکیرا لەرێگەی ماڵپەڕی تایبەتیی خۆیەوە، ملوانکەیەکی بۆ فرۆشتن خستووەتەڕوو کە نرخەکەی ١٠ دۆلاری ئەمریکییە و یەکێکە لەو ئێکسسواراتانەی کە بەناوی ئەو بڵاودەکرێتەوە.

 

ئەوەی کە دەنگۆی دروستکردووە و بەهۆیەوە تۆمەتبارکراوە، بەکارهێنانی هێمایەکی کۆنی نازاییەکانە بەناوی "خۆری رەش"ـە.

 

ئەو هێمایە لە قەڵای Wewelsburg دەرکەوتووە کە بۆ سەردەمی نازییەکان دەگەڕێتەوە.

 

لە کاتێکدا ئەو ملوانکەیە بەو هێمایەوە بەناوی El Dorado World دەفرۆشرێت، پێشتر هێماکە لە ئەڵمانیا قەدەغەکراوە.

 

لە دوای ئەوەی رەخنەی زۆر لە شاکیرا گیرا لەبارەی بەکارهێنانی ئەو هێمایە و تۆمەتبارکردنی بە پاڵپشتی نازییەکان، فرۆشتنی ملوانکەکە لەرێگەی ماڵپەڕی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە راگیرا.





ئەم هەواڵە 6805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad