English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری سەربازی رێبەری ئێران: هەزاران مووشەکە لە سعوودییە دەدەین
2018-06-25 [12:56 PM]

ZNA - هەولێر


راوێژكاری سەربازیی ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری ئێران ھەڕەشەی ھێرشكردنەسەر سعوودیە دەكات و دەڵێت، لە یەك رۆژدا بەھەزاران موشەك ھێرش دەكەنە سەر سعودیە و لەناویدەبەن.

یەحیا رەحیم سەفەوی یاریدەدەر و راوێژكاری  سەربازیی رێبەری ئێران رایگەیاند، ئەگەر سعودیە ھەوڵی ھێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران بدات، لە یەك رۆژدا بە ھەزاران موشەك لە تارانەوە سعودیە دەكەنە ئامانج و لەناویدەبەن. سەفەوی دەشڵێت، ئێران ھێزی یەكەمی ناوچەكەیە و بە بێ ئێران ھیچ پرسێك چارەسەر ناكرێت.

لەماوەی رابردوودا سعودیە و ئێران بەردەوام ھەڕەشەی ھێرشی سەربازییان بۆ سەر یەكتر كردووە.





ئەم هەواڵە 4201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad