English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورد به‌بێ شه‌ڕ مه‌نبه‌ج چۆڵ ده‌کات
2018-06-25 [01:01 AM]

ZNA هه‌ولێر


سینه‌م محه‌مه‌د نوێنه‌ری کوردی سووریا له‌ ئه‌مریکا ده‌ڵێت، کورده‌کان نایانه‌وێت به‌ به‌رخۆدان له‌ به‌رانبه‌ر ڕاده‌ستکردنی مه‌نبه‌ج به‌ هێزه‌کانی لایه‌نگری تورکیا بكه‌ن، ئه‌و شاره‌ بکه‌نه‌ عه‌فرینێکی دیکه‌وه‌.

سینه‌م محه‌مه‌د نوێنه‌ری کورده‌کانی سووریا له‌ ئه‌مریکا ره‌خنه‌ی خۆی له‌ ڕێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج ده‌ربڕیوه‌، وتیشی، ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ته‌نیا له‌ نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ئه‌نجام دراوه‌ و هیچ نوێنه‌رێکی کورد و عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تێیدا ئاماده‌ نه‌بوون.

باسی له‌وه‌ش كرد، كورده‌كان ناچارن ئه‌و بابه‌ته‌ قبووڵ بکه‌ن چونکه‌ کورده‌کان نایانه‌وێت به‌ به‌رخۆدان له‌ به‌رانبه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و شاره‌ مه‌نبه‌جیش چاره‌نووسی عه‌فرینی به‌دواوه‌ بێت.

پێشتر ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ شاری مه‌نبه‌جی سووریا ڕێککه‌وتن چوونکه‌ تورکیا نایه‌وێت کورد کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌ و ناوچه‌کانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكات. ئه‌و دوو وڵاته‌ی ئه‌ندامی ناتۆش له‌سه‌ر کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی کوردی سووریاش ڕێککه‌وتوون.

 

KURDPRESS





ئەم هەواڵە 3325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad