English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی داوای لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش دەکات
2018-06-25 [01:02 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، رێکاری خێرا بۆ لەنێوبردنی شانە نوستووەکانی داعش بگرنەبەر.

 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان رایگەیاند، ئەو هێرشانەی لە دژی سەرکردەکانی داعش لەناو خاکی سووریا لەلایەن هێزەکانمان ئەنجامدراون،  وایکردووە داعش  لەسەر رێگاکان دژی هاووڵاتییان ئەنجامبدات. گوتیشی، رێگەنادەین داعش هاووڵاتییان بکاتە ئامانج و چاودێریان دەکەین، تاوەکو بەتەواوی کۆتاییان پێدەهێنین.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، کاریگەریان لەسەر هێزی دەوڵەت نابێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، داعش لەسەر رێگای نێوان کەرکووک-بەغدا هێرشیکردە سەر شوفێرانی بارهەڵگر، بەوهۆیەشەوە 3 شوفێر کوژران و 6ی دیکەش لەلایەن داعش رفێندران.

 





ئەم هەواڵە 6184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad