English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ھاوەڵانە بۆ بەخشینی یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی کوردستان بەڕێوەچوو
2018-06-25 [01:14 AM]

ZNA- هەولێر


 

"یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: یەکێک لە سەرچاوە و بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەت کۆکردنەوە و بەردەستکردنی داتایە، ئەو کارەی ئێمە ھەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی داتا لەکوردستان، چونکە تائێستا دامەزراوەیەکی تایبەت بە کۆکردنەوەی داتا نیە بۆ ئەوەی لە توێژینەوەی زانستی بەکاربھێندرێت، ئەو کارەی ئێمەش جگە لەوەی کارێکی زانستییە لەھەمان کاتدا ئەرکێکی نیشتیمانییە.

 

ئەم ڕاگەیاندنەی یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی یەکەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ھاوەڵانە بۆ بەخشینی یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی کوردستان ھات، کە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٥/٦/٢٠١٨) بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە پسپۆڕان لەھۆڵی ھۆتێل دیدەمان لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو.

 

لەمیانی پێشکەش کردنی وتەیەکیشدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی: سەربەرزم ئەمڕۆ لە یەکەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ھاوەڵانە بۆ بەخشینی یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی کوردستان بەشدارم، وتیشی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی یەکەمین دەزگای نیشتمانی تایبەتمەندە بە پشتیوانی کردنی توێژینەوەی زانستی لەھەرێمی کوردستان، کاردەکات بۆ دەستەبەر کردنی پشتیوانی دارایی و گەشەپێدان و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستی لەبواری پسپۆڕی جیادا لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییە زانستی، تەکنەلۆجی، ئابوری، سیاسی، کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەکارھێنانی بەرھەمەکانی توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی ھەرێمی کوردستان.

 

یوسف گۆران وتیشی: ئەم کارە دەمێکە خەونی ئێمە و ئێوەیە کە لەبواری توێژینەوەی زانستی کاردەکەن و دەیان ساڵە لەگۆڤار و شوێنە جیاکان توێژینەوە ئەنجام دەدەن، دوای ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە کوردستان و دونیا ڕویداوە ڕۆڵی توێژینەوە زیاتر دەردەکەوێت، بازاڕیش کوردستانیش وەک ھەموو بازاڕەکانی دونیا توێژینەوەی زانستی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ڕونیشیکردەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەڕوی فەرمیەوە بەرپرسین لەوە، بۆیە ئێمە ھەوڵمانداوە فەندێکی بەردەوام ھەبێت، چونکە تا ئێستا لە ئێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی نیە، ئێمە بۆ ئەوە کارمان کردوە و ئەنجومەنێکمان دروستکردوە، ئاشکراشیکرد، ئەم ئەنجومەنە کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی گرانتی ساڵانەی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی و بەخشینی بەپڕۆپۆزەڵی ئەو توێژینەوانەی کە لە پێشینەیی بەرژەوەندیی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستان.

 

ھەر لە وتەکەیدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد: ئەمساڵ توانیمان لەسەر بودجەی وەزارەت و بەھاوکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕی (٢٥٠) ملیۆن دینار تەرخان بکەین وەک یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بۆ ئەوەی ببەخشرێنە ئەو توێژینەوانەی کە لەڕوی زانستییەوە نایابن و دەچنە خزمەتی چارەسەر کردنی پرسە نیشتمانیەکانەوە، د.یوسف گۆران وتیشی: ئەمە سەرەتای ڕێگەکەمانە، بەڵێنتان پێدەدەم ئەم کارەمان نەک ساڵانە، بەڵکو شەش مانگ جارێک ئەنجام بدرێت و بڕی پارەیەکی زیاتریشی بۆ تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەش وتی: کار دەکەین بۆ ئەوەی فەندی دووەم لەسەرەتای ساڵی نوێ ڕابگەێنین.

 

لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیش بۆ بایەخدانی زیاتر بە توێژینەوەی زانستی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەی ڕاگەیاند: ھیوامان وایە لە ساڵانی ئایندەدا پاڕلەمانی کوردستان لەداڕشتنی یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بودجەی توێژینەوەی زانستی دیاری بکات و لەڕێگەی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بۆ پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی سودی لێوەربگیرێت.

 

لەکۆتایی وتەکەشیدا وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی: ئێمە سوپاسی ئەرک و ماندوبونتان ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی دەکەم، دڵنیایین لەبەر ڕۆشنایی پێوەرە زانستییەکان و بە لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی ھەلی یەکسان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بڕیاری زانستی دەدەن، وتیشی: وەزارەتەکمان پابەند دەبێت بەھەموو ئەو بڕیارانەی کە لەم کۆنفرانسە دەدرێت و ئێوە بڕیار لەسەر بەخشینی یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی کوردستان دەدەن.

 

ھەر لەمیانی یەکەمین کۆنفرانسی پێداچونەوەی ھاوەڵانە بۆ بەخشینی یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی کوردستان د.ئامانج سەعید ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ٨٠ پڕۆپۆزەڵ پێشکەشکراون و قۆناغی شۆرت لیست بۆ پڕۆپۆزەڵەکان کراوە و بەشێکیان ماونەتەوە، ئەمرۆ لەمیانەی ئەوەی کۆنفرانسەدا کار بۆ دیاری کردنی باشترین پڕۆپۆزۆلە شایستەکان دەدەین، جگە لەوەش (٢٢) پڕۆپۆزەڵی دیکە کە تایبەتە بە ھەڵسەنگاندن و تێڕوانینەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ھاتوون و ڕیفۆرمی پەروەردە پێشکەشکراون، ئەوانیش شۆرتلیستکراون و باشترینەکانی ئەمڕۆ دیاری دەکرێ، د.ئامانج سەعید ئەوەشی ئاشکراکرد کە بەسیستمی خاڵ بەندی بڕیار لەسەر پڕۆپۆزەڵەکان دەدرێن.





ئەم هەواڵە 1876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad