English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران لە دادگای نێودەوڵەتی لاھای سكاڵای لە دژی ئەمریكا تۆماركرد
2018-06-25 [02:24 AM]

ZNA - هەولێر


بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە دادگای نێودەوڵەتی لاھای  سكاڵای لە دژی ئەمریكا تۆمار كردووە لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی پارەی بانكی ناوەندی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە.

بە گوتەی قاسمی، لە درێژەی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، 2 میلیارد دۆلار لە پارەكانی بانكی ناوەندی ئێران بەشێوەیەكی نایاسایی لەلایەن ئەمریكاوە دەستی بەسەردا گیراوە. دادگای لاھای لەوبارەوە رایگەیاندووە، سەرەتاكانی مانگی داھاتوو لەبارەی سكاڵاكەی ئێران كۆدەبنەوە و دەیخەنەبەرباس.

بەھۆی ھاوكاریكردنی سپای پاسداران و یارمەتی گرووپووە تیرۆریستییەكان، ئەمریكا گەمارۆی خستۆتەسەر ژمارەیەك لە سەرچاوەدارایی و  بانكەكانی ئێران .





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad