English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ راگەێنرا
2018-06-25 [04:25 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرادەکات، بەپێی ئەو خشتەیەش لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری  رایگەیاند، خشتەی مووچە هاوشێوەی سێ مانگی رابردوو لە رۆژانی 3 بۆ 5ی مانگ رادەگەیێندرێت و تاوەکو ئەم ساتە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردانەهاتووە. 

ئەو سەرچاوەیە لەوەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد، ریزبەندی مووچەی وەزارەتەکان گۆڕانکارییان بەسەردانایەت، تەنیا وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتە یەکەم وەزارەت. 

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، لیستی یەکەمی مووچە لەو 378 ملیار دینارە دەدرێت، کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابینی دەکات و لیستی دووەم لەو 317 ملیار دینارە دابەشدەکرێت، کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت. 

مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی بە دوو لیست  لە 3ی مانگ دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچە و سەرەتا وەزارەتە مەدەنییەکان دابەشکرا، دواتر وەزارەتە سەربازییەکان و خانەنشینی مەدەنی مووچەیان وەرگرت.  





ئەم هەواڵە 22069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad