English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هۆڵه‌ندى كۆبووه‌وه‌
2018-06-25 [06:01 AM]

ZNA-هەولێر


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/6/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو سیگرید كاغ وه‌زیری بازرگانی و هاریكاریى په‌ره‌پێدانـی هۆڵه‌ندا و خاتوو بیرگیتا تازیلار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باكووری ئافریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و به‌ڕێز ماتیس وۆڵته‌ر باڵیۆز و جانێت ئه‌لبێردا كونسولی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان گرنگیی‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانى بۆ هۆڵه‌ندا خسته‌ ڕوو و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ هاوكاریكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاكاندا نیشان دا، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له‌ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی‌ كوردستان كرد بۆ پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی هۆڵه‌ندای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی و مرۆییی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد. به‌ڕێزیان‌ هیوای خواست هۆڵه‌ندا له‌ بوار جیاكاندا هاوكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ى‌ خاوه‌ن ئه‌زموونێكی گه‌وره و به‌هێزه وه‌ك ئابووری و دارایی و كشتوكاڵ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ هۆڵه‌ندا به‌رز نرخێنرا. تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 3589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad