English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزاییەکی کاروباری تورکیا: چاوەرێ دەکرێت ئاشتی کۆمەلایەتی لە تورکیا تێکبچێت
2018-06-25 [06:04 AM]

ZNA-ھەولێر


شارەزایەک لە کاروباری تورکیا رایگەیاند، گووتاری پارتی داد وگەشەپێدان گووتارێکی نەتەوە پەرەستە بە گوێرەی ئەوەی کە دەلێ یەک ئالا و یەک میللەت و یەک ولات، لە سەر ئەم بنەمایە دەتوانین بلێین حکومەتی داھاتووی تورکیا خودی رەجەب تەیب ئۆردۆغان ئەگەر ئارەزوو بکات ھەندێک پڕۆسەی ئاشتی و نەرم بوونێک پێک بھێنێت بەرامبەر بە کورد بواری نابێت ھەرچەندە ئەگەر بخوازێت دەتوانێت ئەنجامی بدات و دەستەلاتێکی ھەیە لەگەل ھاوپەیمانەکانی کە پێشتر ھاوپەیمانەتی ئارەزوومەندانە بوون و دوای ھەلبژاردنەکان ھاوپەیمانەتی ناچاری چونکە بە دەنگەکانی مەھەپەی توندرەو و نەتەوە پەرەست و دژە کورد سەرکەوتنەکەی بە دەست ھێناوە.

 

حەسەن ئەحمەد موستەفا، شارەزا لە کاروباری تورکیا بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند: ئەنجامی ھەلبژاردنەکانی تورکیادا بۆ یەکەمین جار لە دوایی ناوەراست سەدەی رابردوو تەوژمی نەتەوە پەرەستی تورک زۆر زاڵ بویتەوە جگە کەوا مەھەپە توانیویەتی ڕێژەی دەنگەکانی زیاد بکات ئەو حزبە تودرەوەی کە لێشی جیا بوویتەوە ئەوەی خانم مەرال ئاکشن بە ھەمان شێوە نەتەوە پەرەستە، گووتاری پارتی دادو گەشەپێدان گوتارێکی نەتەوە پەرەستە بە گوێرەی ئەوەی کە دەلێ یەک ئالا و یەک میللەت و یەک ولات، لە سەر ئەم بنەمایە دەتوانین بلێین حکومەتی داھاتووی تورکیا خودی رەجەب تەیب ئۆردۆگان ئەگەر ئارەزوو بکات ھەندێک پڕۆسەی ئاشتی و نەرم بوونێک پێک بھێنێت بەرامبەر بە کورد بواری نابێت ھەرچەندە ئەگەر بخوازێت دەتوانێت ئەنجامی بدات و دەستەلاتێکی ھەیە لەگەل ھاوپەیمانەکانی کە پێشتر ھاوپەیمانەتی ئارەزوو مەندانە بوون و دوای ھەلبژاردنەکان ھاوپەیمانەتی ناچاری چونکە بە دەنگەکانی مەھەپەی توندرەو و نەتەوە پەرەست و دژە کورد سەرکەوتنەکەی بە دەست ھێناوە، مەھەپەش راستگۆ بوو لەگەل ئۆردۆگان لەوەی  چەند دەنگ بە کاندیدەکانیان دەدەن بۆ پەرلەمان ئەوەندەش دەنگ بە ئۆردۆگان دەدەن بۆ سەرۆکایەتی بەلگەشمان بۆ ئەوە ئەوەیە کە ئۆردۆگان  لە پەرلەمان  ڕێژەی دەنگەکانی ٤٢٪‏ ھێناوە مەھەپەش ١١٪‏ ھێناوە بە ھەردووکێشیانەوە دەکاتە ٥٣٪‏ رێک ھەر ئەو ٥٣٪‏ ئە کە ئۆردۆگان  لە سەرۆکایەتی بە دەستی ھێناوە واتا پارتی داد وگەشە پێدان دەنگیان بە پەرلەمانتارانی خۆیان و ئۆردۆگان  داوە مەھەپەش بە ھەمان شێوە بۆیە ئۆردۆگان  ناچارە گوی بەو گووتارە نەتەوە پەرەستەی بگرێت، کەواتە دەتوانین بلێی دەرەنجامی ھەلبژاردنەکانی ئەم جارەی تورکیا بەداخەوە دەرەنجامێکی رەش بینانەیە و شۆفینیستا نەیە و ئاشتی و کۆمەلایەتی لەگەل خۆی ناھێنێت وە بەپێی ئەوەی ھەردووکیان رێژەی کورسیەکانیان ١٤٠ زیاتریان بە دەست ھێناوە وە کورسەیەکانی مەرال  ئاکشەریش لە ھەموو ھەنگاوێکدا کە پەیوەندی بە ئاسایش نەتەوەی ھەر لەگەل مەھەپە  و ئۆردۆگان دەبێت ئەو دەنگانەی جەھەپەو کوردەکان ئەو کاریگەریەی نابێت.

 

ئەو شارەزایی کاروباری تورکیا گووتی: کورد لە سیستەمی نوێی تورکیادا ھێچ روولێکی ئەکتیڤی لە پەرلەمان نابێت بەلام پەیامێکی گرنگیان بە جیھان دا ئەو پەیامەش ئەوەیە کە کوردەکان لە شارە کوردیەکان ھەر یەکن ھەورەک چۆن دەنگەکانی ھەدەپە لە ناوچە کوردیەکاندا دابەزیوە لە شاری ھەکاری جاری پێشوو ٨٢٪‏ بوو ئەمجارە ٧٠٪‏ یە لە ماردین ٦٧٪‏ بوو ئەمجارە ٥٩٪‏ یە لە مووش ٦٠٪‏ بوو ئەم جارە ٥٣٪‏ ئیلدرم ٤٩٪‏ بوو ئەمجارە ٤٤٪‏ ھەروەھا لە قارس ٥٧٪‏ بوو ئەمجارە ٣٢٪‏ لە سێرت ٥٧٪‏ ئەمجارە ٥١٪‏ یە لە شرنخ ٨٣٪‏ بوو ئەمجارە ٧٠٪‏ لە دێرسیم ٥٤٪‏ بوو  ئەم جارە ٥١٪‏ یە لە وان ٦٤٪‏ بوو ئەم جارە  بووە بە ٥٩٪‏ کەواتە ھەدەپە لە ناوچە کوردیەکاندا دەنگەکانی کەمکردووە بەلام لە ناوچە  تورکیەکاندا ٩٪‏ دەنگەکانی زیادی کردووە نمونە لە ئیستەبنوڵ جاری پێشوو ١٠٪‏ بوو ئەم جارە بەرز بۆتەوە بۆ ١٥٪‏ لە ئەنقەرە ٤.٤٪‏ بوو ئەمجارە بووە ٦.٣٪‏ ھەروەھا لە ئیزگی ٩٪‏ بوو ئەمجارە  بووە بە ١١.٤٪‏‏ ئەمە لە ٣ گەورە شاری تورکیا واتە ھەدەپە لە شارە تورکیەکاندا کوردەکان ٣٧٠ ھەزار دەنگیان بەدەست ھێناوە ئەمەش ئەوە دەردەخات کە دەنگەکانی ھەدەپە ئەم ٦٧ کورسیە کە ئەوکاتە ٦٢ کورسیە لە کاتی کەوتنی لە بەربەستەکە بۆ پارتی داد وگەشە پێدان دەچوو، بۆ ئەوەی بۆی نەچێی و کۆنترۆلی تەواوی پرۆسەی سیاسی نەکات زەرەر لە جەھەپەش نەدات لە ئزمیر جەھەپە دەنگی بە ھەدەپە داوە ھەروەھا لە ئیستەنبوڵیش، ھەروەھا  بەم شێوەیە دەتوانین بلێین دەنگەکانی ھەدەپە لە ناوچە کوردەکان کەمی کردووە بەلام لە ناوچەکانی تردا زیادیان کردووە.

 

حەسەن ئەحمەد موستەفا گووتیشی :  ئەگەر توو بیر لێ بکەیتەوە بە گوێرەی ئەوەی پەرلەمان تورکیا رێژەی کورسیەکانی زیاد کرد بۆ ٦٠٠ کورسی دەبوایە ھەدەپە رێژەی کورسیەکانی زیاد کرد با بەلام نەتەوە پەرەستەکان زیادیان کرد ئەوەی کە دەنگەکانی کەمکردووە رەجەب تەیب ئۆردۆگانە لە ٣١٧ کورسی پەرلەمانەوە کەمی کردووە بۆ ٢٩٠ کورسی زیاتر ئەم کەم بوونە لە چیەوە دێت پێش ھەلبژاردنەکان  ئۆردۆگان و حیزبەکەی یاسای ھەڵبژاردنەکانیان ھەموارکرد لەو بڕگەیەی کە دەلێ پێویستە پارتەکان ڕێژەی لە ١٠٪‏ ببڕن ئۆردۆگان  دەترسا مەھەپەی ھاوپەیمانی نەتوانی ئەو ڕێژەیە ببڕێت بۆیە یاسایەکەی ھەموارکرد دەلێ ئەگەر لە ١٠٪‏ نە ھێنن دەتوانن ھەر سەرکەون بۆ پەرلەمان بەمەرجێک لەگەل ھاوپەیمانەتیەکدابن چونکە لەگەل ھاوپەیمانی خۆیدا بوو ئەگەر دەریش نەچێت بە ھۆی ئەوە وە دەر دەچێت ئەگەر  ئۆردۆگان  زانیبای مەھەپەی توندرەوەی ھاوپەیمانی وا بە ئاسانی بەربەستەکە دەبرێت ئەو یاسایەی ھەموار نەدەکرد چونکە بە گوێرەی ئەو یاسایەی پارتی سعادەتی ئیسلامی کە لە ٣٪‏ دەنگەکانی بەدەست ھێناوە ئەوەیش سەر کەوتووە ئەوەی کە لەگەل ھاوپەیمانەتیەکە نەبوون مەترسی بەربەستەکە لەسەر بوو کوردەکان بوون خۆش بەختانە ئەوانیش ئاستەنگەکەیان بڕی بەلام ئەمە وای کرد کە کەس دەنگەکانی نەفەوتێت ئەوانەی کە ڕێژەی کەمی دەنگەکانی بەدەست ھێناوە و لە ناو ھاوپەیمانەتی دابوون ھەر سەرکەوتوون ھەر چەندە ئەمە چەند شتێکی تەکنیکی بوو بەلام لە ڕووی سیاسیەوە ئۆردۆگان  دەستی کراوەتەوە بۆ ئەوەی جێفشن ئەنجام بدات وەکو ئۆپەراسیۆنەکان ئێمە دەبێت سەیری مونبج بکەین ئەگەر ئەمریکا لە مونبج نەرم بێت ئەوا لە ھەرێمیش نەرم دەبێت ئیتر دۆخەکە ئەوەیە کە پەرلەمانێکی شۆفینیستانە دروست بوو.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad