English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنەوە ده‌درێت لەسەر زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران
2018-06-26 [05:57 AM]

ZNA – هه‌ولێر


چەندین فەرمانگەی حكوومی و ئیداری بڕیاری زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران دەدەن و بەرپرسێكیش روونكردنەوە لە بارەی چۆنیەتی دەستكاریكردنی دەوام دەخاتەڕوو.

بە پێی نوسراوێكی  ئیدارەی راپەڕین كە لە 20ی 6ی 2018 دەرچووە، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سنورەكە كراوە ئاماژە بە  زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران كراوە .

لەنووسراوەكەدا هاتووە "دوای باشتربوونی دۆخی دارایی و مووچەی فەرمانبەران بڕیاردرا بە ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانبەران".

داواش لە فەرمانبەران كراوە "لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی هاووڵاتیان هەفتانە پێنج ڕۆژ دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن".

 لە لایه‌كی تر بە پێی فەرمانێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیاردراوە لە 21ی 6ی 2018  دەوامی فەرمانبەران لە دوورۆژ زیاد بكرێت بۆ سێ رۆژ لە هەفتەییەكدا.

پێشتر بەهۆی سیستمی پاشەكەوتی موچەوە، فەرمانبەران بەشێوەی نۆرە (تەناوب) دەوامیان دەكرد، كە لە نێوانی 2 بۆ 3 رۆژ بووە لە هەفتیەكدا.

مۆفەق عەبدوڵا ،راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستی حكوومەتی  هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: كاتی خۆی بە فەرمان دەوامی فەرمانبەران كەم نەكراوەتەوە، بەڵكو رەچاوی كەمی مووچە و دۆخەكه‌ كرا و دەسەڵاتی فەرمانگەكان بوو دەوامیان كەم كردەوە، ئێستاش هیچ فەرمانێك نەهاتووە دەوام زیاد بكرێتەوە.

زیاتر گوتیشی: ئێستا كە مووچە باش بۆتەوە یان تەناوب هەڵدەگیرێت یان دەوام زیاد دكرێتەوە،80%ی فەرمانبەران  مووچەكانیان نزیك بۆتەوە لە پێش دەستكاری مووچە بۆیە پێداچوونەوە بە دەوام دەكرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 7909جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad