English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆکەکانی ئیسرائیل فرۆکەخانەی دیمەشقیان بۆردومانکرد
2018-06-26 [06:18 AM]

ZNA- ھەولێر


سوپای ئیسرائیل بە مووشەک فڕۆکەخانەی دیمەشقی پایتەختی سووریای کردە ئامانج و میدیای رژێمی سووریا روونکردنەوە بڵاو دەکاتەوە.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی رژێمی سووریا، درەنگانی شەوی دووشەممە 25/6/2018، دوو مووشەکی ئیسرائیلی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی دیمەشق کەوتوونەتە خوارەوە.

 

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روونگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، دوو مووشەکە ئیسرائیلییەکە چەند کۆگایەکی چەک ق تەقەمەنیی میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانییان کردووەتە ئامانج، کە لە نزیک فڕۆکەخانەکە بوون.

 

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی باس لەوە دەکەن، کە دوای کەوتە خوارەوەی دوو مووشەکەکە، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە ئاراستە کراون، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لەناوچەکە بیستراوە.

 

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی بە ناردنی چەک و چەکدار، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەکات.

 

سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نزیکبوونەوەی چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی لە سنوورەکانی وڵاتەکەیان بە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل دەزانن و بەردەوام ئەو میلیشیایە دەکەنە ئامانج.

 

لە مانگی ئاداری ٢٠١١ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

 

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 4453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad