English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی حكومه‌ت بڕیارێك ده‌رده‌كات
2018-06-26 [06:31 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان ئاشكرای دەكات بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی حكومه‌ت یاسایەك جێبەجێ ده‌كات و باج و گومرگ ده‌خاته‌ سەر چەندین بەرهەمی بیانی.

شێخ ئاراس رەئوف بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی  لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: بۆ پاراستنی  بەرهەمەكانی ناوخۆ حكوومەت بڕیارێكی دەركردووە،  گوتی: چەندین بەرهەمی پیشەسازی  خۆماڵیمان هەیە لە شیش و چیمەنتۆ و بەرهەمی خۆراكی لەگەڵ چەندین بەرهەمی تر ئەو بەرهەمانە ناتوانن كێبڕكێی بەرهەمی دەرەكی بكەن بۆیە حكوومەت بە بڕیارێك پارێزگاری لەو بەرهەمانە دەكات.

گوتیشی: بۆ پاراستنی ئەو بەرهەمە خۆماڵیانە رسوماتی گومرگی دەخرێتەسەر ئەو بەرهەمانەی كە لە دەرەوە دێن و هاوشێوەكانیان لە هەرێمی كوردستان هەیە.

شێخ ئاراس روونیشی كردەوە، ئەوەی ماوەتەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یاسای ژمارە 11ی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی كە لە عێراق هەیە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، گوتیشی: داوامان كردووە پەلە بكرێـت لە جێبەجێكردنی ئەو یاسایە چونكە ئەگەر ئەوە نەكرێت كارگەكانمان وێران دەبن.

ئه‌و  جەخت دەكاتەوە بەرهەمێكی زۆری ناوخۆیی لە بواری خانووبەرە و خۆراك  و ماددەی كمیاوی هەیە و 70% ئە وبەرهەمانە دەنێردرێنە ناوچەكانی تری عێراق، گوتیشی: لە وڵاتان بۆ نمونە لە توركیا و ئێران كە بەرهەمەكانیان دەنێرن پاڵپشتیان دەكەن بۆیە ئێمەش بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی پێویستمان بە پاراستنیانە، لەگەڵ حكوومەتی عێراقی هەماهەنگی دەبێت بۆ جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.

ئاشكراشی كرد هەر بەرهەمێك لە ناوخۆ هەبێت بۆ هاوتاكەی كە لە دەرەوە دێت هەر چۆنێك بێت نرخی بیانیەكە گرانتر دەكرێت و ناوخۆیەكە هەرزانتر بێت.

لە هەرێمی كوردستان 3هەزارو  600 كارگە دامەزراون و زۆرینەیان بەرهەمیان هەیەو بەرهەمەكانیشان ناوخۆییە.

 





ئەم هەواڵە 1654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad