English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كرێی خوێندن بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان خه‌رج ده‌كرێت
2018-06-26 [07:01 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


حكوومەتی  هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شەهیدان و ئه‌نفالكراون كرێی خوێندنی دوو ساڵی كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراوان خەرج دەكات.

بەرەڤان حەمدی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ وەزارەتی  كاروباری شەهیدان  وئەنفالكراوان بە باسی راگەیاند: حكوومەت و  وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبن لە پێدانی كرێی خوێندن بۆ كەسوكاری شەهیدان، گوتیشی:"بۆ كوڕو كچی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی كرێی خوێندنی زانكۆ لەسەر حكوومەت دەبێت، بەهۆی قەیرانی دارایی خەرجكردنی پارەكە دواكەوت، بەڵام حكوومەت بڕیاری خەرجكردنی داوە".

ئاماژەی بەوەشدا پارەی خوێندنی ساڵی 2015 خەرجكراوە، ئێستا دووساڵ ماوە، گوتیشی:" بۆ كرێی خوێندنی ساڵی 2016-2017 لەگەڵ 2017-2018  ماوە ئێستا بڕیاری بۆ دەرچووە ئەوانیش خەرج دەكرێن، بەڵام ئەویش بە پێی قۆناخ قۆناخ دەبێت.

حه‌مدی روونی كردەوە سەرەتا پارەی 2017 خەرج دەكرێت پاش تەواوبوون و پاكتاوكردنی ژمێریاری، ئینجا كرێی خوێندنی 2018 خەرج دەكرێت.

پارەی خوێندنی  كەسوكاری شەهیدان، بەپێی پسوڵەی  كرێی  خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكرێت، كە كەمترین  كرێی ساڵانەی زانكۆ ئەهلیەكان ساڵانە 2 ملیۆن دینارە و زۆرترینیشی زیاترە لە 10 ملیۆن دینارە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئاشكراشی كرد، ساڵانە نزیكەی 19 ملیار دیناری بۆ كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان خەرج  دەكرێت، بۆ ئەو دوو ساڵەش دەكاتە نزیكەی 40 ملیار دینار.

حەمدی، جەختی كردەوە ئەو ماوەی دۆخی داراییش تەواو نەبوو، بەڵام پارەی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان نەفەوتاوە.

گوتیشی:" لەسەر هەوڵی ئێمە  وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجكردنی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان لە هەندێك زانكۆی ئەهلی كە لە هەرێمی كوردستانن دانپپێندراو نین.

حه‌مدی ئاشكرای كرد، "ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ له‌ زانكۆكانی (كیتاب – قەلەم – نور- حەدبا‌) ده‌خوێن، بەمەبەستی وەرگرتنی كرێی خوێندنیان بۆساڵی (2015 - 2016)،  بەپێی گشت بەڵگەنامەكان پارەكانیان بۆ خەرج دەكرێت، پاشان پارەی ساڵی خوێندنی 2016_2017 شیان بۆ خەرج دەكرێت".

 

 

 





ئەم هەواڵە 5818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad