هەولێر _ ZNA
دوومه‌ڵی ددان بریتییه له هه‌وکردنێک که به‌هۆی کلۆریی ددان و نه‌خۆشیی پووک و هه‌بوونی درز له ددان دروست ده‌بێت. ئه‌م گرفتانه ده‌بنه‌هۆی چوونه‌ناوه‌وه‌ی به‌کتریا بۆناو کڕۆکی ددان (ئه‌و جێگه‌یه‌ی ددان که نه‌رمه به‌سته‌ره‌شانه‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ ده‌مار و بۆری خوێن) و ده‌بێته‌هۆی مراندنی ددانه‌که.
کاتێک کێم یان جه‌راعه‌ت له‌سه‌ر لووتکه‌ی ڕه‌گی ددانه‌که دروست ده‌بێت، گیرفانه-کێمێک دروست ده‌بێت پێی ده‌وترێت دوومه‌ڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوومه‌ڵه چاره‌سه‌رنه‌کرێت، له‌وانه‌یه هه‌وکردنێکی زۆر مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا بهێنێت له‌ناو شه‌ویلگه و ددان و شانه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا.
نیشانه‌کانی دوومه‌ڵ:
- ئازار
-ئاوسان
-سووربوونی پووک
- تامی ناخۆشی ده‌م
-تا
دوومه‌ڵی ددان به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک چاره‌سه‌رده‌کرێت، ئه‌ویش به‌نده به تووندی هه‌وکردنه‌که ئه‌مانه چه‌ند جۆره چارهسهرکردنێکه که له‌وانه‌یه پزیشکی ددان ئه‌نجامی بدات:
-دژه هه‌وكردنه‌كان، بۆ له‌ناوبردنی به‌کتریای هۆکاری هه‌وکردنه‌که
-ده‌رکردنی کێمه‌که له ڕێگه‌ی دڕاندن یان ته‌قینی دوومه‌ڵه‌که
-پاک‌کردن یان خاوێنکردنی بۆشایی نێوان پووک و ددانه‌که ئه‌گه‌ر هۆکاری دوومه‌ڵه‌که له پووکه‌وه بوو
-چاره‌سه‌ری که‌ناڵی ڕه‌گی ددان ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که به‌هۆی کلۆریی یان درزی ددانه‌وه دروست بووبێت
به‌گرتنه‌به‌ری پراکتیزی خاوێنکردنی ڕۆژانه‌ی ده‌م و ددان به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو مرۆڤ به‌دوور ده‌بێت له دروستبوونی دوومه‌ڵی ددان.
ئەم هەواڵە 8008جار خوێندراوەتەوە |