English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جه‌بار یاوه‌ر: چه‌ندین گوند به‌هۆی داعشه‌وه‌ چۆلكراون
2018-06-26 [09:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت دۆخی ئەمنیی ناوچەكانی درەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان باش نییە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە پێشمەرگە ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ كەركووك.

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  ڕايدەگەیەنێت داعش بووەتە هۆی چۆڵبوونی چەندین گوند لە ناوچەكانی سنووری دیالە، قەرەتەپە، ناوچەكانی دوزخورماتوو، دەوروبەری كەركووك و  شەرگات".

 

جەبار یاوەر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پێشمەرگە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە جەنگی دژ بە داعش بەردەوامە و هەر كاتێك ئەنجومەنی وەزیران فەرمانیان پێ بكات، ئامادەی گەڕانەوەن بۆ كەركووك".

 

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێی وایە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچەكانی دیكە هەنگاوێكی گرنكە بۆ ئاساییبوونەوەی ئەو دۆخەی كە ئێستا دروست بووە".

 

 جەختیش دەكاتەوە بڕیارێكی لەم شێوە پێویستی بە ڕێككەوتنی فەرمیی نێوان حکوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق دەبێت".

 

ماوەیەكە دۆخی ئەمنیی كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری زۆر خراپ بووە و چەكدارانی داعش چەندین گوندیان كۆنترۆڵ كردووە، كشتوبڕی هاووڵاتیانی كورد و دەركردنیان لە شوینەكانی خۆیان بەردەوامە ڕوو لە زیادبوونە.





ئەم هەواڵە 3496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad