English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی لە رۆنالدۆ باشترە 
2018-06-26 [12:10 PM]

ZNA- ھەولێر 



 
لەوانەیە ئەم مانشێتە بە دڵی ھەندێک کەس نەبێت و یاخود بە ھەڵە لێکدانەوەی بۆ بکەن , بەڵام لە جێبەجێکردنی لێدانی سزا لەگەڵ ھەڵبژاردەکانیان میسی لە پێش رۆنالدۆ دێت . 


دوێنێ شەو کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی ھەڵبژاردەی پورتوگال سەرکەوتوو نەبوو لە لێدانی  لێدانێکی سزا و بەمەش یاری پورتوگال و ئێران بە یەکسان بوون کۆتایی ھات . 

رۆنالدۆ لەگەڵ پورتوگال ١٣ لێدانی سزای جێ بەجێکردووە و لەو ژمارەیەش لە ٦ یان شکستی ھێناوە و تەنھا ٧ لێدانی سزای گۆڵ کردوە , بەمەش رێژەی گۆڵ تۆمارکردنی رۆنالدۆ بە لێدانی سزا لەگەڵ پورتوگال (%٥٣) . 

بەڵام لیونێل میسی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ١٩ لێدانی سزای جێ بە جێکردووە و لەو ژمارەیەش تەنھا ٤ ی لەدەستداوە و سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی ١٥ گۆڵ بەمەش رێژەی گۆڵ تۆمارکردنی میسی بە لێدانی سزا(٧٨%) . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad