English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرژی کەوتە نێوان سەدر و عامری
2018-06-26 [02:21 AM]

​ZNA - هەولێر


لەسەر بەستنی هاوپەیمانێتی لەنێوان سائیروون و نەسر، گرژی دەکەوێتە نێوان سەدر و عامری.

سەرچاوەیەکی باڵای عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، لەسەر بەستنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ نەسر، گرژی کەوتووەتە نێوان هاوپەیمانێتی سائیروون، بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانێتی فەتح، بەسەرۆکایەتی هادی عامری.

سەرچاوەکە گوتویەتی، هادی عامری، لەبەرامبەر هاوپەیمانێتی سائیروون و نەسر، کار بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی و چەند لایەنێکی دیکە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەستی بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو لایەنانە کردووە. ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی کورسییەکانی ئەو هاوپەیمانێتییەی عامری هەوڵی بۆ دەدات، نزیکەی ١٢٠ کورسی پەرلەمانییە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی، بە فەرمی هاوپەیمانێتی نێوان سائیروون و نەسریان راگەیاند.





ئەم هەواڵە 1687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad