English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌ ئوردن بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
2018-06-27 [06:03 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سەرۆک وەزیرانی ئوردن رایگەیاند: وڵاتەکەی لەژێر هیچ ناو و باردۆخێکدا ناتوانێت  ئاواره‌ و پەنابەری نوێ وەرناگرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، عومەر رەزاز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: "ئوردن ناتوانێت پەنابەری نوێ وەربگرێت و دەبێت چارەسەری سیاسی بۆ سووریا بدۆزرێتەوە".

لە لایەکی دیکەوە، ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "سنوورەکانمان بە داخراوی دەمێننەوە و دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ئاواره‌ و پەنابەرانە لەناو وڵاتەکانی خۆیان بپارێزێت".

یەک ملیۆن و 300 هەزار پەنابەر لە وڵاتی ئوردن دەژین و بەهۆی دەستپێکردنی هێرشەکانی حکوومەتی سووریا بۆ چەند ناوچەیەکی دیکە، چاوەڕوان دەکرێت، 45 هەزار کەسی دیکە لە سووریا ئاوارەبن.

ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئوردن هاوکاتە لەگەڵ هەوڵی ئەوروپییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاتنی پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان.

 

 

 





ئەم هەواڵە 1942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad