English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی بلاوکردنەوەی ئەنجامەکانی پۆلی ٩ و ١٢ ئاشکرا کرا
2018-06-27 [06:17 AM]

ZNA- ھەولێر



وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ئاگادارییەکدا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27/6/2018، وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ھاتووە: "کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتی و وەزارییەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت".

ھەر لە ئاگادارییەکەدا باس لەوەش کراوە، کە قوتابییان دەتوانن لە کۆتایی ڕێوڕەسمی ناساندن و ئاشکراکردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامەکانیان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەربگرنەوە.

وەزارەتی پەوەردە تێبینییەکیشی بۆ ڕاگەیاندنەکان نووسیوە و ئاماژە بەوە دراوە، کە ڕاگەیاندنەکان دەتوانن لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە بەشدار بن لە ڕووماڵی ڕێوڕەسمەکە.





ئەم هەواڵە 6406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad