English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆن : ئەمڕۆ کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتییە
2018-06-27 [06:42 AM]

ZNA- ھەولێر




بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی کۆتایی دێت لە نێوان لایەنەکاندا بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، وادەکەش درێژ ناکرێتەوە.

شۆڕش حەسەن، رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی بۆ پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و  ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە.

وتیشی، تا ئێستا دوو هاوپەیمانی تۆمارکراوە لە نێوان لایەنەکاندا ئەوانیش هاوپەیمانی لەنێوان ( یەکێتی نەتەوەیی کوردستان و پارتی رەنجدەرانی کوردستان و حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان) و هەردوو حزبی (بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) هاوپەیمانێتییان تۆمارکردووە.

بڕیارە رۆژی ٣٠ ئەیلول بەبەشداری ٣٨ لیست و قەوارەی سیاسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 3277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad