English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنه‌یه‌ك نهێنییه‌كی كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌كات
2018-06-27 [07:28 AM]

ZNA – هه‌ولێر


رۆژنامه‌ی "گاردیانی" به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ وێنه‌یه‌ك گیراوه‌ كه‌ ئاشكرای ده‌كات تاوه‌كو ئێستا گه‌شه‌ به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ده‌دات و به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتووه‌ كه‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت.

وێنه‌كه له‌ 21 حوزه‌یران ‌گیراوه‌، پێگه‌ی "نورس 38" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كارووباری كۆریای باكوور وێنه‌كه‌ی شی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌( یونگ بیۆن) گه‌شه‌ به‌ ئه‌تۆم ده‌درێت له‌ كۆریای باكوور.

له‌لایه‌كی تر سه‌رۆكی كۆریای باكووركیم جۆن ئون  له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌گه‌ڵ  دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنیان كردووه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بێت.

له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی كیم له‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كۆریای باكوور ڕابگرێت و سزاكانی سه‌ر ئه‌ووڵاته‌ زیاتر نه‌كرێت.

 

س/سكای نیوز

و/جه‌نگاوه‌ر





ئەم هەواڵە 2515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad