English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندان له‌ دژی تره‌مپ به‌ڕێوه‌چوو
2018-06-27 [07:53 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


له‌ ئه‌نجامی په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستووری ئه‌و ووڵاته‌وه‌ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا له‌ حه‌وت وڵاته‌وه‌ كه‌ پێنجیان موسڵمانن،  له‌ شاری نیویۆرك  خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو

له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی نیویۆركدا كه‌ له‌ مه‌یدانی فۆڵی سكوێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌دان كه‌س به‌نوێنه‌رایه‌تیی 80 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ گرووپه‌ ئایینی و ئیتنیكییه‌ جیاجیاكان بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی موسڵمانان تێیدا به‌شداربوون.

خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمی وه‌ك "نه‌خێر بۆ قه‌ده‌غه‌كارییه‌كان"، "نه‌خێر بۆ نازییه‌كان له‌ كۆشكی سپیدا" و چه‌ندینی دیكه‌یان به‌رزكرده‌وه‌ و كاردانه‌وه‌یان دژی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌رهه‌ق به‌ كۆچبه‌ران نیشاندا.

 





ئەم هەواڵە 4306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad