English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم: زیاتر له‌ 300 كه‌ناڵی ناوخۆیی و ئاسمانی هه‌یه‌
2018-06-27 [08:20 AM]

ZNA – هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان ریگه‌یاند: له‌هه‌رێمی كوردستاندا303 كه‌ناڵی لۆكاڵی و ئاسمانی و رادیۆ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 50 كه‌ناڵی بیانی نووسینگه‌یان هه‌یه‌

محه‌مه‌د گه‌ردی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاند: 303 كه‌ناڵی لۆكاڵی و ئاسمانی و رادیۆ له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، له‌و رووه‌وه‌ ده‌ڵێت "به‌هۆی نه‌بوونی سانسۆر له‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و راگه‌یاندن به‌گشتی و ئازادی راده‌ربڕین و بوونی ئازادی میدیا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌زگای راگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، به‌ نموونه‌ لە هەرێمی کوردستان 160 رادیۆ و 104 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی لۆكاڵی هه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ بوونی 39 كه‌ناڵی ئاسمانی، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 50 نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌ بیانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ژماره‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌و ژمارانه‌ زیاتر ده‌بوون".

هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاریشه‌وه‌ هه‌یه‌ محەمەد گەردی گوتی "ئه‌وا په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، ره‌نگه‌ له‌ سنووری 100 گۆڤار و رۆژنامه‌بێت ، ژماره‌ی وردتر له‌لای ئه‌وانه‌".

 





ئەم هەواڵە 2287جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad