English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە چ تەمەنێکدا تەندروستە پسکویت بدەیت بە منداڵەکەت
2018-06-27 [08:26 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بەشێوەیەکی گشتی منداڵ پێویستە ئاگاداری خواردنەکانی بیت و بزانیت لە چ قۆناغێکدا جۆرەکانی خواردنی بۆ هەڵدەبژێریت، دایکانیش زۆر کات ئەم پرسیارە دەکەن، لەپێناو زانینی رێگایەکی تەندروست بۆ منداڵەکەی، بەبێ ئەوەی کاریگەری سلبی هەبێت، گەشەی تەندروست بێت و بەرگری لەشی بەهێزبێت.

پسکویت یەکێکە لەو خواردنانەی لەلایەن منداڵانەوە ئارەزووی خواردنی دەکرێت، پێگەی ounousa لە چەند خاڵێکدا رێنمایی دایکان دەکات، بۆ ئەوەی زانیاریان هەبێت، دەربارەی پێدانی پسکویت بە منداڵەکەیان بەشێوەیەکی تەندروست:

1-بنەمای سەرەکی پاراستنی تەندروستی منداڵ سیستمی خۆراکی تەندروستە، بەتایبەت بایەخدان بە شیری دایک، چونکە سەرچاوەی گەشەکردنی منداڵە بەشێوەیەکی گونجاو لەرووی جەستەیی و ژیرییەوە.

2-باشترە کاتێک پسکویت دەدەیت بە منداڵەکەت، رێگایەکی تواوە هەڵبژێریت، چونکە زیان بە ددانەکانی دەگەیەنێت، واتە پێویستی بە جوین نەبێت، لەدوای 10 مانگییەوە.

3-پێش ئەوەی پسکویت بدەیت بە منداڵ، باشترە پرسیاری پزیشک بکەیت، هەم لە جۆرەکەی هەم لەرووی تەمەن و قۆناغەکەیەوە، بۆ ئەوەی کاریگەری سلبی نەبێت.

4-باشترە پسکویت تایبەت بە منداڵ هەڵبژێریت، واتە خاڵی بێت لە شەکر و پێکهاتەی زیانبەخش.





ئەم هەواڵە 6367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad