English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مالدینی لە نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی یه‌كێكیان هه‌ڵبژارد
2018-06-27 [09:26 AM]

ZNA- ھەولێر


پاولۆ مالدینی، ئەفسانەی یانەی ئای سی میلانی ئیتالی لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا باشترین یاریزانی نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ بە بۆچوونی خۆی ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی لێدوانەکانی مالدینی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا دەڵێت” من مێسیم لە رۆناڵدۆ پێ باشترە، مێسی دەتوانێت ھێڵەکانی بەرگری بە ببڕێت و ھەلی گۆڵکردنی ئاسانیش بۆ ھاوڕێیانی دروست دەکات، ئەو بە شێوازێک یاری دەکات کە زۆرم حەزم پێیەتی بۆیە گەر باشترین ھەڵبژێرم من مێسی ھەڵدەبژێرم”.

مالدینی تەمەنی ٥٠ ساڵە و بە یەکێک لە ئەفسانەکانی تۆپی پێی ئیتالیا و یانەی میلان ھەژمار دەکرێت و ئەو یاریزانە پێشتر لەگەڵ میلان ٥ جامی چامپیۆنزلیگی بردوەتەوە و ٧ جاریش خولی ئیتالی لگەڵ یانەکەی ھێناوەتەوە.


یاریگا





ئەم هەواڵە 7375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad