English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوێز ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار کەمدەکات
2018-06-27 [10:09 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زانایان لە زانکۆی ئیڵینۆی ئەمەریکی ئاشکرایانکردووە، خواردنی گوێز کاری ئەندامەکانی هەناو باشتر دەکات و بەکتریای بەسوود زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە ئەستوورە کەمبکاتەوە.

ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" بڵاویکردەوە، پاش ئەنجامدانی توێژینەوەکە و دەرکەوتنی ئەنجامەکان دەرکەوت، ئەو کەسانەی ڕۆژانە ٤٢ گرام گوێزیان خواردووە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەکتریای بەسوود لە ئەندامەکانی هەناویاندا زیادی کردووە .

لەو بارەیەوە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، حەنا هۆڵشەر وتی: "بۆمان دەرکەوت کە گوێز ماددەی بەسوود لە جەستەدا دەردەدات، وەك ترشێكی چەوری کە یارمەتی هەرسکردنی خۆراکەکان دەدات، جگە لەوەش کۆمەڵێك ماددەی ڕیشاڵی لە پێكهاتەیدا هەیە کە کاری ئەندامەکانی هەناو باشتر دەکات و بەکتریای بەسوود چالاك دەکات".

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە ئەو ترشە چەورییانەی لە پێكهاتەیدا هەن وزەی خانەکانی هەناو زیاد دەکات، ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی جەستە بەگشتی، کەمبوونەوەی ئەم ترشە لە جەستەدا پەیوەندیدارە بە تووشبوون بە شەکرە، قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان.





ئەم هەواڵە 8188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad