English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەرزەکارێک لەنێو مزگەوت کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت 
2018-06-27 [12:08 PM]

ZNA- ھەولێر



 


لە شارۆچکەی پێنجوێن مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ساڵ لەناو ژووری مردووشۆری مزگەوتێکدا خۆی دەخنکێنێ، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن،  رای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧-٦-٢٠١٨ مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی بەناوی (کەمال محەممەد عەبدوڵڵا) لەناو ژووری مردووشۆرەکەی مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە گەڕەکی مامۆستایان، بە پەت خۆی خنکاند.

قایمقامی قەزای پێنجوێن، باسی لەوەش کرد لەبارەی ھۆکاری خۆخنکاندنەکەی پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

قەزای پێنجوێن بە دووری ١٠٠ کلیۆمەتر کەوتووەتە بەشی رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3778جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad