English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق
2018-06-27 [03:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له تامر ئه‌لملیجی كونسولی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان كرد.

سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له ئه‌لملیجی كرد كه ماوه‌یه‌كه وه‌ك كونسولی میسر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و پشتگیریی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ده‌ربڕی، به‌ڕێز كونسولی میسریش وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هیواى خواست بتوانێت په‌ره‌ى زیاتر  به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریمى كوردستان بدات.

له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میسر و چۆنیه‌تیی پته‌وكردنیان له بواره‌كانی ڕۆشنبیری، بازرگانی، ئابووری و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی كرا، له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه ئاسۆیه‌كی ڕوون هه‌یه و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات به ‌شێوه‌یه‌ك كۆمپانیاكانی میسر و وڵاتانی دیكه‌ش ده‌توانن وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن و بره‌و به په‌یوه‌ندى له بواره جیاكاندا بده‌ن.

هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان تاوتوێ كرد، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.





ئەم هەواڵە 1516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad