English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رايا سه‌لام سڕده‌كرێت
2018-06-27 [03:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، فه‌رمانيدا سه‌رايا سه‌لام له‌ پارێزگاى به‌سره‌ بۆماوه‌ى دوو ساڵ سڕبكات، به‌رپرسه‌كه‌شى به‌ناوى سه‌مير محه‌مه‌د لعێبى ده‌ربكات.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كى نووسينگه‌ى تايبه‌تى سه‌در دا هاتووه‌، به‌پێى رێنماييه‌كانى موقته‌دا سه‌در بڕياردراوه‌، كاره‌كانى سه‌رايا سه‌لام له‌ پارێزگاى به‌سره‌ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له‌ به‌روارى ده‌ركردنى به‌ياننامه‌كه‌وه‌ سڕبكرێت.

نووسينگه‌ى سه‌در ده‌شڵيت، به‌رپرسى سه‌رايا سه‌لام له‌ پارێزگاى به‌سره‌ به‌ناوى (سه‌مير محه‌مه‌د لعێبى) ده‌رده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسى سه‌رايا سه‌لام له‌ باشورى عێراق (حه‌يده‌ر مسته‌ف-ئه‌بو ئايه‌) بۆ ماوه‌ى دووساڵ له‌كاره‌كانيدا سڕده‌كرێـت.

به‌ياننامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، شاندێك ده‌نێردرێت به‌سره‌ بۆ پاڵپشتيكردنى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان، به‌بێ ده‌ستوه‌ردانه‌ كاروبارى پيشه‌يى و وه‌زيفه‌ى تايبه‌ت، به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ده‌غه‌ سه‌رايا سه‌لام ده‌ستبخاته‌ هيچ كارێكه‌وه‌ جگه‌له‌ جيهاد، هه‌ركه‌سێك ده‌ستوه‌ربداته‌ هه‌ركارێك خۆى رووبه‌ڕووى سزا ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 5641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad