ZNA- ھەولێر
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی پێنجەمی مۆندیالی رووسیا ھەڵبژاردەی بەرازیل رووبەرووی ھەڵبژاردەی سربیا بووە .
ھەڵبژاردەی توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ ھەڵبژاردەی سربیا .
گۆڵەکانی بەرازیل لە خولەکەکانی ٣٦ و ٦٨ لەرێگەی یاریزانان پاولینیھۆ و تیاگۆ سێلڤا تۆمار کران .
لەیارییەکەی دیکەی ھەمان کۆمەڵەش ھەردوو ھەڵبژاردەی سویسرا و کۆستاریکا بە ئەنجامی ( ٢ × ٢) یەکسان بوون .
بەم ئەنجامانەش ھەردوو ھەڵبژاردەی بەرازیل و سویسرا خۆیان گەیاندە قۆناغی ١٦ ی مۆندیال .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 12547جار خوێندراوەتەوە |