English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوڵاتییەک بەھۆی بەرکەوتنی گوللـە گیانی لەدەستدا
2018-06-28 [06:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ھاوڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵ بەھۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدا.

 پۆلیسی ڕاپەڕین لە لاپەڕەتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، ھاوڵاتییەک بە ناوی (م،ح،ق) دانیشتوی ڕانیە، براوەتە نەخۆشخانەی گشتی شارەکە کە لە ناحیەی چوارقوڕنە گوللـەیەک بەر جەستەی کەوتووە و بەو ھۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ناوبراو سەردانی خزمێکی کردووە لە چوارقوڕنە، بەڵام کەسێک بە ناوی (ک،م،م) فیشەکێک لەدەستی دەرچووە و بەر ئەو کەوتووە.

ڕاشیگەیاندووە، تەرمەکەی بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی ڕانیە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، ھەروەھا تۆمەتبارەکەش بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.





ئەم هەواڵە 3514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad