English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتی روحانی دەکرێت
2018-06-28 [07:01 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییانه‌ی كه‌ شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی روحانی ده‌كرێت، روحانی-ش  ده‌ڵێ: حكوومه‌ت ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه‌، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران-ش ده‌ڵێت: پێویسته‌ روحانی تیمی ئابووریی خۆی له‌ كابینه‌كه‌یدا بگۆڕێت.

حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ گوتارێكیدا كه‌ له‌ كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌ت بڵاوكرایه‌وه‌ رایگه‌یاند: حكوومه‌ت به‌ ده‌نگی ٢٤ ملیۆن كه‌س هاته‌ سه‌ر ده‌ڵات و ئێستاش جیگای متمانه‌ی ٨١ ملیۆن كه‌سه‌،  ئه‌گه‌ر هه‌ندێك وابیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌ت ترساوه‌ وئه‌وا هه‌ڵه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ ، حكوومه‌ت ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی سه‌ختییه‌كانه‌وه‌ چۆك داناده‌ین و له‌هه‌مان كاتیش سازش ناكه‌ین له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیمان، هیچ هاووڵاتییه‌كمان چۆك بۆ ئه‌و ئه‌مریكا درۆزنانه‌ ناده‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ محه‌مه‌د ره‌زاپور ئیبراهیم، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران، رایگه‌یاند: پێمان وانییه‌ به‌م تیمی ئابوورییه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت. ئه‌گه‌ر روحانی بۆ گۆڕینی تیمی ئابووریی كابینه‌كه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ڵنه‌سێت، په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی یاساكاندا هه‌وڵی پێویستی خۆی ده‌دات.

هه‌روه‌ها گوتی: كێشه‌ی ئابووری یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی وڵات. ئۆرگانی جێبه‌جێكار بڕیاری پێویست له‌وباره‌وه‌ ده‌دات. پێویسته‌ حكوومه‌تیش به‌ هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبسێت.

راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ره‌وتی خراپی ئابوورییه‌وه‌، نامه‌یه‌كه‌یان بۆ روحانی نووسیوه‌.





ئەم هەواڵە 3460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad