English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند پاڵاوتگەیێكی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر داخران
2018-06-28 [07:04 AM]

ZNA-هه‌ولێر


 لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر  ڕایدەگەێنێت ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی٢٧/٦/٢٠١٨  بەھۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایەکانی پاراستنی ژینگە ۱۰ پاڵاوگە داخران.

 قامیقامییەت ڕاشیدەگەێنێت ، لەدرێژەی ھەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و فەرماندەی ھێزی زێرەڤانی بەشی لادانی زێدەڕەوی و سەرپێچی، توانرا ۱۰ پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر ڕێگای گوێرـ ھەولێر بەھۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنمایەکانی پاراستنی ژینگە دابخەن.

 ماوەی ۱۰ ڕۆژ بە خاوەنی پاڵاوگەکان دراوە کە پاڵاوگەکانیان ھەڵبگرن، ھەروەھا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەن پاڵاوگەکان دەگیرێتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگە بە کردنەوەی ئەو پاڵاوگانە نادرێت تا ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە جێبەجێ نەکەن.





ئەم هەواڵە 1975جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad