English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق داوای هاوكاری له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
2018-06-28 [07:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای سەرھەڵدانەوەی مەترسییەکانی چەکدارانی داعش لە پارێزگای کەرکوک و دیالەو سەڵاحەدین، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق داوا دەکەن بە بەشداری ھێزەکانی پێشمەرگە ھەڵمەتێکی سەربازی فراوان بکرێتە سەر مۆڵگەو پێگەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە.

فەریق روکن مزھەر عەزاوی، فەرماندەی پۆلیسی دیالە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە: ئاراستەیەک ھەیە بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی سەربازی بە بەشداری ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی کە چەکدارانی داعش جموجۆڵەکانیان تێدا زیاد کردووە.

دوای ئەوەی چەکدارانی داعش ھەشت کەسییان لە ھێزە چەکدارەکانی عێراق گولـلەبارانکرد،ترس و راوکێیەکی زۆر لە نێو ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاوبۆتەوەو داوای ھاوکاری لە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

سەرچاوە/ بەغداد ئەلیۆم





ئەم هەواڵە 9049جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad