English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ڕادەگەیەندرێت
2018-06-28 [07:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەران دەکات و لەسەر داوای ئەو وەزارەتەش، سەرجەم وەزارەتەکان، لیستی مووچەیان ڕەوانەی دارایی کردووە.

بەپێی زانیارییەکان کە لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، لە ڕۆژانی کۆتایی ھەفتەی داھاتوودا، دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکات، چونکە ”ڕۆژی ٤ی ھەموو مانگێک، دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکات“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەگەر زۆرە ئەم مانگە مووچەی پێشمەرگە لە یەکەمینی ڕیزبەندیی دابەشکردنی مووچەدا دابنرێت، بۆ ئەمەش ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو بە ناردنی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی بە مەبەستی وردبینیکردنی، دەردەکەوێت کە ئاخۆ یەکەم وەزارەت دەبێت یان نا. ڕوونیشی کردەوە: ”ئەگەر وەزارەتی پێشمەرگە یەکەمین وەزارەت بێت مووچەی پێ بدرێت، ئەوا مووچەی وەزارەتەکانی دیکە چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت و لە پاش وەزارەتی پێشمەرگەش، مووچەی وەزارەتەکانی تەندرووستی و پەروەردە و دارایی دابەش دەکرێت“.

سەرچاوەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەت، لیستی مووچەی مانگانەی خۆیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە. گوتیشی: ”مانگی رابردوو وەزیری دارایی ڕێنماییەکی دەرکرد کە لە کاتی داواکردنی لیستی مووچەدا، بە زووترین کات سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەت لیستی مووچە بۆ دارایی ڕەوانە بکەن“.

پێشتر بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە بەپێی داھاتەکانی (٣٧٠ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ٣١٧ ملیار دینار کە بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستانی دەنێرێت لەگەڵ ٢٥ ملیۆن دیناری ئەمریکا بۆ پێشمەرگە)، کۆدەکەنەوە و ھەر ٣٠ ڕۆژ جارێک، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی پێ دابەش دەکەن، ئەویش بەپێی سیستەمێکی پاشەکەوتکردنی مووچە


باسنیوز





ئەم هەواڵە 29941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad