English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و خۆراکانه‌ی جوانی بە قژت دەبەخشێت
2018-06-28 [07:44 AM]

هەولێر _ ZNA



ھەموومان بەردەوام ھەوڵ دەدەین خاوەن جوانییەکی تایبەت و سەرنجڕاکێشی قژ بین، بێگومان ئەمەش پێویستی بە گرنگیپێدان و خۆراکی تەندروستە.

لە چەند خاڵێکدا ئەو زانیارییانە دەخەینە ڕوو، کە مرۆڤ دەکاتە خاوەن قژێکی جوان:

1 - مادەی ئاسن: یەکێکە لەو مادانەی پێویستی سەرەکیی قژە و ھاوکاریی گەشەی قژت دەکات، مادەی ئاسنیش لە نێو مادە خۆراکییەکانی وەک پاقلەمەنییەکان و سەوزە و میوەدا دەست دەکەوێت.

2 - مادەی زنک: ئەم مادەیەش ھاوشێوەی مادەی ئاسن قژ بەھێز دەکات و کەمبوونی ئەم مادەیەش وا دەکات قژ لاواز بێت و تاڵەکانی باریک و بێھێز بن، ئەم مادەیەش لەنێو خۆراکە دەریاییەکان و گوێز و پەنیردا ھەیە.

3 - ڤیتامینەکان: لەنێو ڤیتامینەکەندا (ڤیتامین B5 و B2)، ھۆکارن بۆ بەرھەمھاتنی کیراتین کە ئەم مادەیە بەشێکی سەرەکیی قژە، ئەم مادەیەش لەنێو گۆشتی بێ چەوری وەک سنگی مریشک، ھەروەھا لەنێو گەنمیشدا ھەیە.

4 - پڕۆتینەکان: پڕۆتینەکان ھاوشێوەی ڤیتامیناکان کاریگەریی لەسەر جوانیی قژ ھەیە، پڕۆتینیش لەنێو گۆشت و ماسیدا دەست دەکەوێت.





ئەم هەواڵە 8065جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad