English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزایی ئەوانە دەدرێت کە بەبێ مۆلەت چەک ھەلدەگرن
2018-06-28 [08:03 AM]

ZNA-ھەولێر


جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا ھەوڵ دەدرێت چەک لەلای ئەو کەسانەش نەبێت کە ئەندامی ھێزی ئەمنین و لەئەرکدا نین، چونکە پێویست ناکات کەس بەبێ دەوام و ئەرک چەکی پێ بێت.

 

نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ھەولێر و ھەرێمی کوردستان لە ڕووی ئەمنییەوە سەقامگیرن، بەڵام ھەندێ حاڵەتی کوشتن و تەقەکردن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی دا و کێشەکانیش زیاتر کۆمەڵایەتی و کێشەی کۆن بوون، لەبەر ئەوەش بڕیار دراوە لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاراندا بکرێت و دەستی ھێزە ئەمنییەکان کراوەیە بۆ ھەر لێپێچینەوەیەک.

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمان کوردستان گووتی: ھیچ بۆشاییەک نییە لە ڕووی یاساییەوە تا دۆخی ئەمنی کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئێمەش وەک پەرلەمان چاودێری جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە دەبین، کە پەیوەندیدارن بە ڕاماڵینی چەک و سزادانی ئەوانەی بەبێ مۆڵەت چەک ھەڵدەگرن و خۆیان لە سەرەوەی یاسا دادەنێن.

 

نازم ھەرکی گوتیشی:  چەندین کەس دەستگیر کراون و دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە، لەمەودوا ھەوڵ دەدرێت چەک لەلای ئەو کەسانەش نەبێت کە ئەندامی ھێزی ئەمنین و لەئەرکدا نین، چونکە پێویست ناکات کەس بەبێ دەوام و ئەرک چەکی پێ بێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad