English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی قاوەی سەوز
2018-06-28 [08:15 AM]

هەولێر _ ZNA



قاوەی سەوز لە کۆمەڵێک ڕەگەزی خۆراکی تەندروست پێکدێت کە سوودی بۆ تەندروستی جەستە ھەیە، دەوڵەمەندە بە ترشی کلۆرۆجینیک کە یەکێکە لە ماددە دژە ئۆکسانەکان و کرداری بەرگری جەستە بەھێز دەکات.

ماڵپەڕی "سۆمەریە" لە ھەواڵێکدا ئاماژە بە سوودە سەرسوڕھێنەرەکانی قاوەی سەوز دەکات کە بریتین لە:

١. ھۆکارێکە بۆ ھێشتنەوەی پێست بە گەنجی

٢. چەوری جەستە دەتوێنێتەوە

٣. ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە

٤. ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ لە جەستەدا ڕادەگرێت

٥. ڕێژەی ئەنسۆلین و شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە، بەتایبەت بۆئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە بەسوودە.

٦. ئاستی ووزەی جەستە زیاتر بەرز دەکاتەوە

٧. ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە

٨. دڵ لە جەڵتە و نەخۆشییە باوەکان دەپارێزێت

٩. بەدھەرسی و ئازاری گەدە ناھێڵێت

بەڵام پزیشکان ئامۆژگاری ژنانی دووگیان و ئەو ژنانەی کە شیردەدەن قاوەی سەوز نەخۆن، بۆئە کەسانە زیاتر مەترسی ھەیە تاوەکو سوودەکەی، ھەروەھا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا بکرێت چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کافاین کە زۆر خواردنی بۆ تەندروستی خراپە.
 





ئەم هەواڵە 1417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad