English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كانتۆنی جزیره‌: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند کارێکی ئەستەم نییە
2018-06-28 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی وەزیرانی کانتۆنی جزیرە وتی، هیچ هێزێک ناتوانێت هێزی ئێمە و خەڵکی ئێمە لە سووریا لەبەرچاو نەگرێت، وتیشی، ئەگەر لەلایەن حکوومەتەوە ئیرادەیێک بۆ گفتوگۆکردن بوونی هەبێت، گفتوگۆ کارێکی ئەستەم نییە و دەتوانین بۆ دەستەبەر بوونی مافی خەڵکی سووریا دانووستان بکەین.

عەبدولکەریم سارۆخان سەرۆکی وەزیرانی کانتۆنی جزیرە رایگه‌یاند، ئێمە خۆمان بۆ ڕۆژانی پاش شەڕ ئامادە دەکەین و کەس ناتوانێت هێزی ئێمە لە سووریا لەبەرچاو نەگرێت. وتیشی، خەڵکی ئێمە خۆیان لەشەڕی حه‌وت ساڵەی سووریا و شەڕی تیرۆریزم و کاروباری یارمەتی گەیاندن بە ئەتنیکەکانی دیکەی سووریا سه‌لماند، بۆیە شایانی هەموو چەشنە ڕێزێكن.

سارۆخان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئێمە بەشێکی هەمیشەیی سووریاین و لە داهاتووی سووریا ڕۆڵ دەگێڕین و بە هاوکاریی گرووپەکانی دیکەی سووریا، ئه‌و وڵاته‌ بنیات سه‌ر له‌نوێ ده‌نێینه‌وه‌.

ئەو بەرپرسە باڵایه‌ی کورد ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه‌، دەرگای سیاسەتی ئێمە لەڕووی هیچ شتێکدا نەبەسراوە و ئەگەر پێویست بێت بۆ داهاتووی سووریا لەگەڵ هەموو لایەنەکان لەوان دەوڵەتی ناوەندیی سووریا لەسەر مافی خەڵکەکەمان گفتوگۆ دەکەین.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەگەر لەلایەن حکوومەتەوە ئیرادەیێک بۆ گفتوگۆکردن بوونی هەبێت، گفتوگۆ کارێکی ئەستەم نییە و دەتوانین بۆ دەستەبەر بوونی مافی خەڵکی سووریا دانووستان بکەین.

 

kurdpress





ئەم هەواڵە 1240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad