English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێکی پلە باڵای حزبوڵڵای لوبنان لە عێراقە
محەممەد کەوسەرانی و نووری مالیکی/ ئەرشیڤ
2018-06-28 [02:47 AM]

​ZNA - هەولێر


بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە حزبوڵڵای لوبنانی بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنە شیعەکان، لە عێراقە.

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، محەممەد کەوسەرانی، بەرپرسی دۆسییەی عێراق لە حزبوڵڵای لوبنانی، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە گەیشتووەتە بەغدا و بڕیاریشە لەگەڵ سەرکردەکانی شیعە لە عێراق کۆببێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، سەردانەکەی کەوسەرانی بەمەبەستی لێکنزیککردنەوەی لایەنە شیعەکانە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

پێشتر میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، موجتەبا خامنەیی، کوڕی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران و قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودس بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق لەگەڵ لایەنە شیعەکان کۆبوونەتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 6019جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad